تایبەتمەندییەکان
پەیوەندیی بێبچڕان
تەکنەلۆجیا
لە دۆزینەوەی رێستۆرانتی نوێ بۆ مانەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بۆ پێشکەشکردنی ئەزمونێکی بێشوماری گۆرانی، ئەڵتیما دەرگای تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێلی داهاتووە.
NissanConnect – جیهان لە ژێر پەنجەکانت
لە گۆگڵدا بۆ کۆرسێکی یۆگا بگەڕێ لە ناوچەکەی خۆتدا. بەبێ بەکارهێنانی دەست، هاوڕێکانت بانگهێشتی نانی ئێوارە بکە. یان هەرزانترین بەنزینخانە بدۆزەرەوە لە کاتی چونەدەرەوەی شەوانە. لەگەڵ NissanConnect، هەموو ئەمانە بە دەست لێدانێک دەکرێن.
رێگای خۆت بدۆزەرەوە
بەهۆی سیستمی رێگەدۆزیی نیسان ئەڵتیما و گەڕانی ئۆنلاینی گۆگڵ، سوڕانەوە هەرگیز ئەوەندە ئاسان نەبووە.
لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە
لەگەڵ بەرنامە بەردەستەکانی NissanConnect بۆ مۆبایل، نیسان ئەڵتیماکەت گۆرانی و تۆڕی کۆمەڵایەتی و ئارەزومەندیەکان و شتی تریش دەخاتە خزمەتت. SiriusXM Travel Link دەرەچەیەکی ئاسان دەخاتە بەردەستت بۆ گەیشتن بە ترافیک، کەش و هەوا، فیلمەکان و تەنانەت بازاڕەکانیش.
دڵت دەحەسێتەوە.
بەهۆی خزمەتگوزاریەکانی NissanConnect کە لە لایەن SiriusXM پەرەیپێدراوە، هەڵبژاردەیەک لە پیلان و خزمەتگوزاریت لەبەردەستدایە کە ئیشپێکردنی بزوێنەر لە رێگەی مۆبایل دەگرێتەوە تا پەیوەندیکردن بۆ بەهاناوەچوون ئەگەر هاتوو سیستمەکە هەستی بە رووداوێک کرد.
بەبێ دەست
بەهۆی هاوکاریی نامەناردن بەبێ بەکارهێنانی دەست، ئەڵتیماکەت دەتوانێت بە دەنگی بەرز نامە هاتووەکانت بۆ بخوێنێتەوە و بەهۆی تەکنەلۆجیای ناساندنی دەنگەوە، دەتوانیت بەهۆی وەڵامە ئامادەکراوەکانەوە وەڵامبدەیتەوە.
بیکە بە ناویدا و گەرمی بکە
iPod-ەکەت یان هەر ئامێرێکی شیاوی تر بکە بە شوێنی USB و هەموو گۆرانیەکانت لە رێگا لێبدە. هەروەها دەتوانیت لە رێگەی سیستمی دەنگی و شاشەی لەمس (ئەگەر تێیدا بێت) کۆنتڕۆڵی ئەرکەکان بکەیت.
Siri فریادڕەسە
دەتەوێت لە کۆتا خولەکدا شوێنێک بۆ نانی ئێوارە بگریت؟ کێشە نیە. ئێستا دەتوانیت Siri Eyes Free بەبێ دەستدان لە مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت. چەند ئاسانە؟ تەنها دەست بنێ بە دوگمەی Siri لەسەر سوکانەکە و یەکسەر دەتوانیت شوێن بگریت.
premium notes
سیستمی دەنگیی Bose Premium ئەڵتیما پڕدەکات لە گۆرانی، بە سافی و بە قووڵی. نۆ سپیکەر، رێکخراو بۆ دەنگناسیی کابینەکە، کەناڵی دەنگی بە ناو هەموو ئۆتۆمبێلەکە، ئەزمونێکی گۆرانیی مەزن پێشکەش دەکەن.
داهێنانێک رێک لە بەردەمتدا
شاشەی پێشکەوتووی هاوکاریی شۆفێر
ئامارە گرنگەکان بە کورتی لە رێنمایی بست بە بستەوە بۆ ناسنامەی پەیوەندیکەر، شاشەی پێشکەوتووی هاوکاری شۆفێر رێک زانیاریەکان دەخاتە بەرچاوت – یارمەتیت دەدات کەمتر چاوت لەسەر شۆفێری لاببەیت.
بە خاترجەمی دابنیشە
ناوەوەی ناوازەیە
لە کابینەیەکی هێمن لە فراوانی و ئاسانکاریدا ئاسودەبە، کە تێیدا تاتبەتمەندییە داهێنەر و گونجاوەکان کەشێک دەخوڵقێنن کە لە پێناوی تۆدا دروستکراون.
پلەی گەرمی گونجاوی خۆت بدۆزەرەوە
کۆنتڕۆلی هۆشیاری کەش و هەوا وادەکات هەمیشە بچیتە ناو ئۆتۆمبێلێکی ئاسودە. لە رۆژە گەرمەکاندا، دەتوانێت پلەی گەرمی رێکبخات و هەوا بەشێوەیەک دەربکات کە بە خێرایی کابینەکە فێنک بکاتەوە. لە رۆژە ساردەکاندا، دەتوانێت دەرچوونی هەوا بەشێوەیەک رێکبخات کە کابینەکە گەرم بکاتەوە، جامەکان روونبکاتەوە، هەروەها دەتوانێت بگات بە سوکان و ئاوێنەکانی دەرەوەش.
سویچی زیرەک
لەگەڵ سویچی زیرەکی نیسان ئەڵتیما، دەست لە دوگمەی دەسکی دەرگا و سندوقەکە بدە بۆ ئەوەی بکرێنەوە، لە کاتێکدا سویچەیە لە باخەڵ یان کیفەکەت دایە. تەنانەت پێش ئەوەی بگەیتە ئۆتۆمبێلەکە، دەتوانیت لە دووری ١٠٠ پێ بیخەیتەکار، ئەمەش بە یارمەتیی سیستمی کۆنتڕۆڵی کوژاندنەوە و ئیشپێکردنی بزوێنەر لە دوورەوە.
دوگمەی ئیشپێکردن
ئیشپێکردنی شتەکان هەرگیز وەک ئێستا ئاسان نەبووە. بە سویچی زیرەکی نیسان لە باخەڵت یان لە کیفەکەتدا، وە دوگمەی ئیشپێکردن (بەسمە)، تەنها سواربە، دەستی پێدا بنێ و بڕۆ.
ئاسودەییەک کە لەم جیهانەدا وێنەی نیە
بە سوودوەرگرتن لە شێوازی وەستانی سوکی ئەستێرەناسان لە بۆشایدا، ئەندازیارانی نیسان کوشنێکیان بۆ شۆفێر دروستکردوە کە زۆر پشتیوانە و دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ماندوویەتی بدات وە بە کوشنێکی شۆفێر کە بە ٨ رێگا رێکدەخرێت، دەتوانیت بەڕاستی بیکەیت بەو شێوازەی کە خۆت پێی ئاسودەیت.
کوشن و سوکانی گەرم
کوشنەکانی پێشەوە هیتەریان تێدایە و دەتوانن بە خێرایی و بەباشی کوشنی خۆت و نەفەرەکەت گەرم بکەن. هەروەها دەستەکانیشت سوود لەم گەرمیە دەبینن، سوپاس بۆ هیتەری سوکانەکەی.
کۆنتڕۆڵی دوو ناوچەیی کەش و هەوا
ئارامی دەپارێزن. لەگەڵ کۆنتڕۆڵی دوو ناوچەیی کەش و هەوا، تۆ و سەرنشینەکەت دەتوانن بەشی لای خۆتان لە کابینەکە گەرم و فێنک بکەنەوە بەو شێوەیەی کە حەزتان لێیە. دەرەچەی هەوای گەورە لە ریزی دووەم، یارمەتی سەرنشینانی دواوە دەدات چێژ لە هەمان ئاسودەیی ئێوە وەربگرن.
جیاکردنەوەی کوشنەکانی دواوە بە رێژەی ٦٠/٤٠ بەرەوخوار
کوشنەکانی دواوە بە رێژەی ٦٠/٤٠ بەرەوخوار تەخت دەکرێن، ئەمەش بۆشاییەکی فراوانتر و کابینەیەکی گەورەترت پێدەدات بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلی درێژی وەک پاسکیل و بۆردی خلیسکان و داری گۆڵف.
سندوقێکی فراوان
لە گەشتی درێژی کۆتایی هەفتەدا، هەموو کەلوپەلە پێویستەکان بەخێربێن بۆ ناو سندوقە گەورەکەی.
چاودێریکردنی تۆ
فەلسەفەی قەڵغانی سەلامەتی
فەلسەفەری قەڵغانی سەلامەتیی نیسان رێبازێکی گشتگیری سەلامەتیە کە شارێگای رەوتی ئەندازیاری و گەشەپێدانی هەر ئۆتۆمبێلێکە کە ئێمە دروستی دەکەین. هاوکاریکردن لە خۆلادان لە هەر حاڵەتێکی چاوەڕواننەکراو و پاراستنی تۆ لە هەر روداوێکی نەخوازراودا، قەڵغانی سەلامەتیی نیسان بە کۆمەڵێک تەکنەلۆجیای تایبەت بە چاودێریکردنی دۆخە جیاوازەکان، فەلسەفەی ئێمەیە بۆ ئاگاداربوون لە خۆت و شتەکانت.
تەکنەلۆجیاکانی قەڵغانی سەلامەتی
شاشەیەک بۆ کامێرای پشتەوە پشتیوانتە
وەستانی لاتەریبی ئاسان بووە. بە پیشاندانی دیمەنی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەت، شاشەی کامێرای پشتەوە گەڕانەوە بۆ دواوەی زۆر ئاسان کرۆتەوە. نیشاندەری سەوز و زەرد و سور یارمەتیت دەدەن کە چەندە نزیکی بوویەوە لە تەنەکەوە – ئۆو! چەندە یارمەتیدەرێکی نایابە لە مەودا تەسکەکاندا.
٦ پەڕەشووت
سیستمی پەڕەشووتی پێشکەوتووی نیسان ئەڵتیما ٦ پەڕەشووتی ستاندارد لەخۆدەگرن: دوو پەڕەشووتی پێشەوە کە بە قایشی سەلامەتی و هەستەوەر پەیوەستن، پەڕەشووتی لاشانی کوشنەکان، پەڕەشووتی سەقف کە بە هەستەوەری وەرگەڕان پەیوەستن.
هەیکەلی هەرێمی جەستەیی
هەندێک جار ناتوانین خۆمان لە پێکدادان لابدەین. بەڵام هەیکەلی هەرێمی جەستەیی نیسان بە لایەنی کەمەوە بۆ هەموو سەرنشینان سەلامەتترە. دروستکردنی هەیکەلێکی پێشکەوتوو کە پێکهاتەی هەڵمژینی کاریگەری تێکەڵە لەگەڵ کابینەیەکی بەهێز، بەدڵنیاییەوە پارێزگاری لە خۆت و سەرنشینانت دەکەن.
لایتی ئۆتۆماتیکی زیرەک
لایتە ئۆتۆماتیکیە زیرەکەکانی ئەڵتیما دۆخی دەروە دەخوێننەوە و ئۆتۆماتیک لە کاتی پێویستدا لایتەکان دەکەنەوە و دەیکوژێننەوە. بۆ ئەوەی لە کەش و هەوای سەختیشدا یارمەتیت بدەن، وەڵامی فڵچەکانیش دەدەنەوە و دوای چوار جار سڕین، لاییتەکان دەکەونە کار.
سیستمی چاودێریکردنی پەستانی هەوا (TPMS) لەگەڵ هۆشداریی پڕکردنی ئاسانی تایەکان
TPMS لە کاتی کەمی هەوای ناو تایەکان ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک بۆ هەوا تێکردن دەوەستیت، هۆشداریی پڕکردنی ئاسانی تایەکان خۆی دەزانێت تایەکە چەندی هەوا پێویستە، کە گەیشتە ئاستی پێویست، هۆڕنێکی نەرم لێدەدات.
بەبایەخترین کابینەی خۆت بەدەستبێنە
لە نیساندا، ئێمە پابەندین بە پاراستنی بچوکترین سەرنشین. لەبەر ئەوە سیستمی بەستنەوەی منداڵی ISOFIX لە ئەڵتیماندا جێگیر کردوە، ئەمەش رێگەت پێدەدات کورسیی گونجاوی منداڵ لە ریزی دواوە بەدەست بخەیت بەبێ بەکارهێنانی پشتوێنی سەلامەتی.
لە رێڕەوەی خۆت بەردەوامبە
کاتێک هەستدەکات ئۆتۆمبێلەکە لە دەستی شۆفێر دەرچووە یان کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، کۆنتڕۆڵی داینامیکی ئۆتۆمبێل (VDC) دەتوانێت هێزی بزوێنەر کەمبکاتەوە و پەستانی ستۆپ لەسەر چەند ویلێکی دیاریکراو دروست بکات.
ئامادەبە بۆ ئەوەی لەسەر رێگایە
سیستمی کۆنتڕۆڵی راکێشان هەست بە خولانەوەی ویلەکان دەکات و دەستبەجێ رێژەی چوونی سوتەمەنی بۆ بزوێنەر کەمدەکاتەوە بۆئەوەی یارمەتیت بدات لە رێگا دەرنەچێت و کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکە بپارێزیت.
کۆنتڕۆڵی کردنەوە
سیستمی ستۆپی دژە خشان () لە کاتی ستۆپی سەختدا فشار دەخاتە سەر پەمپی ستۆپەکان و ناهێڵێت ویلەکان قوفڵ ببن، ئەمەش یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵ لەدەستنەدەیت و بتوانیت خۆت لە بەربەستەکان لابدەیت.
ئامادەکراو بۆ خۆلادان
دابەشکەری هێزی ستۆپی ئەلیکترۆنی (EBD) هێزێ وەستانی زیاتر بۆ تایەکانی دواوە دەنێرێت کاتێت هەست بە قورسایی دەکات لەسەر ئۆتۆمبێلەکە، هەروەها یارمەتیدەری ستۆپ ئەوپەڕی هێز لەسەر ستۆپ دروستدەکات ئەگەر هەست بە ستۆپ گرتنی قورس بکات.