ئەدا و کارکردن
زانیاریم پێبدە دەربارەی
هێز بۆ پاراستنی
بزوێنەرەکان
بزوێنەری 182-hp 4-cylinder هەڵبژێرە و زیاتر لە ئەدایەکی چالاکانە هەڵبژێرە. سیستمی پێشکەوتووی وەرگرتن کونی دەرەچەی وەرگرتن لە ئاستێکی بەرزی rpm رێکدەخات بۆ ئەوەی چەماوەی زەبرەکە تەخت بکات، بەمەش وزەیەکی نەرمت پێدەبەخشێت و لەسەر رێگای سەرەکی ئابوریانە سوتەمەنی بەکاردەبات.
هێز بۆ پاراستنی
بزوێنەرەکان
بزوێنەری نیسانی 3.5 liter, 270-hp V6 ئەدایەکی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە وەرزشیەکانت پێدەبەخشێت و رێژەی بەکاربردنی لەسەر رێگای سەرەکی بریتییە لە ٣٢ میل/گاڵۆن. [1] بەشێک لە سیحری ئەندازیاریەکەی بریتییە لە CVTC (کۆنتڕۆڵی کات دانان بۆ دەرەچەی جۆراوجۆری بەردەوام)، واتە هەمیشە هێز لەسەر بەلۆعەکەیە – لە دەرەوەی هێڵەکە، یان تێدەپەڕێت – بۆ ئەوەی وەک لێهاتووییەکەی، چێژ لە لێخوڕینەکەش ببەخشێت.
رێگایەکی باشتر بۆ گۆڕینی
گێڕ
ماڵئاوایی لە جۆرە کۆنەکەی گێڕ بکە و سڵاو لە جۆرێ نوێی گێڕ بکە. گێڕی بەردەوامی جۆراوجۆری Xtronic-ی نیسان ئەڵتیما بۆ ئەوە دروستکراوە شۆفێری نەرمتر بکات، لەوەش باشتر، هاوسەنگتری بکات.
کارامەیی لە ئاسۆدایە
بەهۆی گێڕی بەردەوامی جۆراوجۆری Xtronic-ی نیسان، لە راستیدا جەنگاوەرێکی بێگێڕت هەیە لەسەر رێگا. دەتوانێت بزوێنەرەکە لە rpm-ێکی نمونەیی رابگرێت و لە کاتی پێویستیدا شەپۆلێک هێز پێشکەش بکات، لە کاتێکیشدا پێوست نیە، rpm کەمدەکاتەوە و لە ئاستی پێویستدا رایدەگرێت.
بە شێوازی خۆت شۆفێری بکە
بە دوو دۆخی لێخوڕینی جیاواز شۆفێریەکەت رێکبخە. بۆ دۆخی لێخوڕینی ئاسایی و رۆژانە، Drive هەڵبژێرە. بەڵام کاتێک رێگاکە داوای ئەزمونێکی لێخوڕینی جۆراوجۆر و پێکەوەبەستراو دەکات، S هەڵبژێرە بۆ هەستێکی وەرزشیتر.
سوڕانەوەی بە ئەنقەست و شادیهێن
جێبەجێکردن
بیهێنە بەرچاوی خۆت کە ئۆتۆمبێلەکەت هەست بکات کاتێک دەسوڕێیتەوە – دەبێ چۆن وەڵامی فەرمانەکانت بداتەوە. ئەوە ئەو وەڵامدانەوە ژیرانە بوو کە ئێمە خستمانە ناو سیستمی هەموو ئەڵتیمایەکەوە. کەواتە دەتوانیت بە بڕوابەخۆبوونی زیاترە ئەڵتیما بکەیت بە هەموو لۆفەیەکدا و بە قاقاوە لێی دەرچیت.
لەسەر سکەکە بمێنەرەوە
کۆنتڕۆڵی چالاکی دژە وەرگرتن حاڵەتی سوڕانەوەکە دەخوێنێتەوە و، ئەگەر پێویست بوو، ستۆپی گونجاوت بۆ دەگرێت تا لە لۆفەکە نەجاتت دەبێت چاودێریکردنەکەی لە رێگەی دەبڵی پشتەوەی فرە سەرچاوەی ئەڵتیما، چێژی لێخوڕینی سەر سکەت پێدەبەجشێت.
گەڕانەوە بۆ خۆشەویستیی لێخوڕین
ئەڵتیما sr
ئەڵتیما SR دەتخاتە ناوەڕاستی خۆشی و شادی. دەبڵە تایبەتەکانی لێت دەپاڕێنەوە تا بە لۆفەیەکدا بیانبەیت، وە گێڕی سەر سوکان زۆر نزیکی کردوویتەتەوە لە کردار. ئەگەر حەزدەکەیت لێبخوڕیت، ئەمە ئەو شوێنەیە کە دەتەوێت لێی بیت.
دەبڵی وەرزشی
بە وەرگرتنی سروش لە ئۆتۆمبێلە ئەفسانەییەکانی پێشبڕکێی خۆمان، دەبڵە وەرزشیەکانی ئەڵتیما SR دیزانێکی فرە سەرچاوەی هەیە و لە پێش و دواوە جێگیرکەری هەیە بۆئەوەی هەڵبەزین و دابەزینی جەستەت کەم بکاتەوە. وەک بەڵگەیەک وەریبگرە، ئەڵتیما SR بۆ ئەدا دروستکراوە.
گێڕگۆڕی دەسک
دەسکی گێرگۆڕینی SR رێک لەسەر عەمودی سوکانەکەیە تا کۆنتڕۆڵی گێر بخاتە بەردەم پەنجەکانت. کلاجی پێویست نیە.