دەستپێدەکات لە
ئەلتیما
جوانییەکەی زۆر بەرزە
رۆژەکەت تاوبدە
دیزاین
ترپەی دڵت لەگەڵ ئەو شێوازە نوێ و سازگارەدا بەرزدەبێتەوە. هێڵە ساف و نەرمونیانەکان ئاماژەن بۆ خۆشەویستی ئەڵتیما بۆ سایدی خێرا، لە کاتێکدا لایتە LED-یەکانی ناوازەیەکەی تۆخ دەکەنەوە.
چاوپێاخشانێکی کورتی ئەڵتیما
بە دوو رێگا هەستت دەبزوێنێت.
ئەدا و کارکردن
چێژی لێخوڕین هەمیشە بەئەندازی یەک دەستپێدانانی تاودان لە ئەڵتیماوە دوورە. ئەگەر بزوێنەری بەگوڕ، کە بەهێزیشە، لە جۆری 182-hp, 4-clyinder یان جۆرە ئەفسانەییەکەی بە هێزی 270-hp, بە بزوێنەری V6 هەڵبژێریت، ئەوە ئەندازیاریەکی داهێنەرانە و سەرچاوەی وزەت هەڵبژاردوە. لە ئەڵتیما SR-دا، گرنگیمان بە ئەدا داوە، وە روونیشە – هەر وەک ئەدا، گرنگیمان بە ئەزمونی لێخوڕینیش داوە.
بزوێنەری بەگوڕی 4-cylinder
بزوێنەری 182-hp 4-cylinder هەڵبژێرە و زیاتر لە ئەدایەکی چالاکانە هەڵبژێرە. ئەندازیاریی داهێنەرانە جگە لەوەی ئابوریانە سوتەمەنی بەکاردەبات لەسەر رێگای سەرەکی، هێزێکی نەرمیشت پێدەبەخشێت.
بزوێنەری ئەفسانەیی V6
بزوێنەری نیسانی 3.5 liter, 270-hp V6 ئەدایەکی هاوشێوەی ئۆتۆمبێلە وەرزشیەکانت پێدەبەخشێت و رێژەی بەکاربردنی ٣٢ میل/گاڵۆن لەسەر رێگای سەرەکی تەواو بێخەمت دەکات.
ئەڵتیمای SR-ی جۆشدەر
لە دەبڵە تایبەت دروستکراویەکانیەوە بۆ باڵی سەر سندوقەکەی، ئەوە دەردەخەن کە ئەڵتیما SR بۆ ئەدایەکی نایاب دیزاین کراوە. خانەی لایتە تەمە شازەکەی و ویلی ١٨ " داڕشتەکەی، وادەکەن نەتوانین مەبەستە راستەقینەکەی ئۆتۆمبێلەکە لە یاد بکەین.
ناوەوەی
شاهانەیە
قەراغەکانمان نەرم کردەوە، هێڵەکانمان هەڵکۆڵی و بیرمان لە ناوێکی کراوەی فراوان کردەوە. پاشان هەموو شتێکمان کپ کردەوە. ئەنجامەکەی – کابینەیەکی هێمن بە بۆشاییەکی فراوان و بێ ئەندازە نایاب، کە تێیدا کەرەستە نایابەکان تێکەڵکراون بۆ دروستکردنی کەشێکی شاهانە.
دەست بەکار بکە
شوێنی شۆفێرەکەی ئەڵتیما SR بۆچالاکی دیزاین کراوە. دەسکەکانی سەر سوکان کە بەرپرسن لە گۆڕینی گێر، گۆڕینی گێڕت بۆ ئاسان دەکەن. سوکانێکی بە چەرم پێچراو و سەری گێرەکە زۆر تایبەتن بۆ دەستلێدان، لە کاتێکدا کوشنەکان بە بەرگێکی نەخزەوە ناهێڵێت لە شوێنی خۆت بجوڵێیت لە کاتی سوڕانەوەدا.
جیهان لەژێر پەنجەکانتدا.
تەکنەلۆجیا
بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کە بە جیهانەوە دەتبەستێتەوە، بە چاوتروکانێکدا زانیاری بگەیەنە، یارمەتی یان فەرمان بنێرە، ئەڵتیما دەیسەلمێنێت کە داهاتوو لەسەر چوار تایە سەرکەوتوو دەبێت.
وریایی
بەهۆی ئەو هەموو شتەی لە چواردەورت رودەدەن، ئاسانە چاوت لەسەر ئەرکە سەرەکیەکەت لابەیت: شۆفیری. لە رێنمایی بست بە بستەوە بۆ ناسنامەی پەیوەندیکەر، شاشەی پێشکەوتووی هاوکاری شۆفێر رێک زانیاریەکان دەخاتە بەرچاوت – یارمەتیت دەدات کەمتر چاوت لەسەر شۆفێری لاببەیت.
داهێنانێک بەدوایدادەگەڕێیت
فەلسەفەی قەڵغانی سەلامەتی
فەلسەفەی قەڵغانی سەلامەتیی نیسان رێبازێکی گشتگیری سەلامەتیە کە پەیڕەوی سەرەکی رەوتی ئەندازیاری و گەشەپێدانی هەر ئۆتۆمبێلێکە کە ئێمە دروستی دەکەین. نەخشەرێگای ئێمەیە بۆ ئاگاداربوون لە خۆت و شتەکانت.
تەنها بە هۆشداریەک دەرچۆ
چی ئەگەر دڵنیاییەکی زیادە ئاسان بەرچاوت بکەوێت؟ تەکنەلۆجیەکانی قەڵغانی سەلامەتیی ئەڵتیما دەستەیەک سیستمی پێشکەوتووت پێشکەش دەکەن – لە هۆشداریی ناوچەی کوێر بۆ هۆشداریی پێشبینیکردنی بەریەککەوتنی پێشەوە بۆ ستۆپی لەناکاوی پێشەوە – کە یارمەتیدەرن پارێزراو بیت، کاردانەوەت هەبێت و خۆت بپارێزیت.