گەرەنتی سەیارەی نیسانی نوێ چییە؟
بۆ سەلامەتی دڵنیاببونی کڕیارو ئەزموونێکی خۆش لە هەبوونی سەیارەی نیسان، نیسان گەرەنتی کارکردنی سەیارەکە دەدات ئەمەش بەپێی چەند مەرجێکی دیاریکراو. دەمانەوێت روونکردنەوەیەکت پێبدەین دەربارەی گەرەنتی سەیارەی نوێ و سوودمەندی هەر کڕیارێک. سەرەڕای ئەوەش، بۆ وردەکاری، دووپاتکردنەوە، نامیلکەی گەرەنتی کە بە هەر کڕیارێک دەدرێت لەگەڵ پێدانی سەیارە.
پوختە
گەرەنتی سەیارەی نیسان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان ژمارەیەکی دیاریکراوی کیلۆمەتر بەردەوام دەبێت هەر وەک روونکراوەتەوە لە بەشی "ماوەی گەرەنتی سەیارەی نوێ" و کۆمپانیای نیسان بەرپرس دەبێت لە چاکردنەوەو گۆڕینی هەر پارچەیەکی سەیارەکە ( بێجگە لەو پارچانەی کە لە بەشی " گەرەنتی چی ناگرێتەوە" باسکراون) بە خۆڕایی پاش ئەوەی دەسەلمێندرێ کە پارچەکە باش نییە یان لەکار کەوتووەو بەپێی مەرج و رێساکانی گەرەنتی سەیارەی نوێ.
ماوەی گەرەنتی سەیارەی نوێ
ماوەی گەرەنتی سەیارەی نوێ بریتیە لە ماوەیەکی دیاریکراو یان ژمارەیەکی کیلومەتر کە لە خوارەوە هەیە، لە رێکەوتی تۆمارکردنی سەیارەکە یان بەکارهێنانی بۆ یەکەم جار، کامیان یەکەم جار تەواودەبێت:
ماوە: ساڵ
ژمارەی کیلۆمەتر: ٦٠٠٠٠
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە بگەڕێوە نامیلکەی بۆ نامیلکەی گەرەنتی، بەشی "گەرەنتی سەیارەی نوێ"
نیسان دەتوانێ چی بکات؟
بۆ هاوکاریکردنت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە رازیبیت لە سەیارە نوێیەکەت، پشکنین بۆ هەموو سەیارەکان دەکرێت و ئامادە دەکرێن بە پێی رێووشوێنی نیسان بۆ پشکنینی سەیارەی نوێ بەر لە تەسلیمکردنی.
کاتێک سەیارەکە لەژێر گەرەنتیدایە، هەر پارچەیەک پێویستی بە چاکردنەوەبێ، چاک دەکرێتەوە یان پێویست بە گۆڕین بێ دەگۆڕدرێت بە خۆڕایی لە رێگەی نوێنەرەکانی رێپێدراوی نیسان یان شوێنەکانی فرۆشتنی نیسان.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەیری نامیلکەی گەرەنتی، بەشی " نیسان دەتوانێ چی بکات" بکە
مەرجەکان
بۆ خزمەتگوزاری شیاوو بایەخدان بە سەیارەکەت، دەبێت بەرنامەی خزمەتگوزاری وەک دیاریکراوە لە رێبەری خاوەن سەیارەو نامیلکەی کڕیارەکان جێبەجێبکەیت.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەیری بەشی "پێویستە تۆ چی بکەیت" لە نامیلکەی گەرەنتی بکە.
ئەو لایەنانەی کە گەرەنتی نایانگرێتەوە
ئەوەی لە خوارەوەیە لیستێکی ئەو خاڵانەیە کە باس لەو لایەنانە دەکات کە گەرەنتی سەیارەی نوێ نایانگرێتەوە
هەموو تایەو پاتری دەکەونە ژێر گەرەنتییەکی جیا، هەروەک بە درێژی روونکراوەتەوە لە بەشی "گەرەنتی تایەو پاتری".
ئەو زیان یان پەککەوتنانەی کە دروست دەبن بەهۆی چاککردنەوەی رێگەپێنەدراو یان "بەکارهێنانی پارچەی یەدەگ یان جوانکاری، وەیان کەلوپەلی" نا رەسەن.
یان ئەو زیان و لەکارکەوتنەی کە بەهۆی ئاسایی بەکارهێنانی سەیارەوە دەبێت
زیان لێکەوتن یان تێکچوون بەهۆی بەکارهێنانی سووتەمەنی ، روون یان روونی چەورکردن کە راسپاردە نەکراوە، پیس یان ناگونجاوە
خراپ بەکارهێنان، وەک لێخوڕین لەسەر لێواری رێگاکان، یان بارکردنی زیادە، یان ئەنجامدانی پێشبڕکێ، یان بەردەوامبوون لەسەر لێخوڕین پاش تەواوبوونی روونی چەورکردن، روون، ئاوی ساردکردنەوە، ئاو
بۆ زانینی مەرجەکانی تر، تکایە سەیری نامیلکەی گەرەنتی، بەشی " گەرەنتی چی ناگرێتەوە" بکە