X-Terra

سنوورەکان تێپەڕێنە

نیسان ئێکس-تێرا

بۆ بینینی زیاتر بەرەو خوارەوە بڕۆ

بەدوای تایبەتیدا بگەڕێ. لە هەموو شوێنێک. لە لاشەیەکی داتاشراودا کە هێندە بوێرە هێندەش ناسکە، لەگەڵ هێڵ و دیزاینی مۆدێرنی تایبەتدا.

نیسان ئێکس-تێرای خۆت بدۆزەوە

Nissan X-terra Exterior

دەرەوەی دیزاینکراوەتەوە و ناوەوەی باشترکراوە

ئێکس-تێرای نوێ دیزاین کراوە بۆ نیشاندانی پلە یەکی و ڕۆحێکی ئازاد. هێڵە ناسک و مۆدێرنەکانی بە جیهان دەڵێن کە تۆ ئامادەی بۆ هەر شتێک.

تایبەتمەندییەکانی دەرەوەی لە پێشەوە

1/2 ڕووی پێشەوەی دیزاینکراوەتەوە لەگەڵ چەمبەری شێوە-V

ئێکس-تێرا خاوەنی شێوەیەکی نوێی سەرنجڕاکێشە لە پێشەوە لەگەڵ هێڵی ناسک و چەمبەرێکی گەورەی شێوە-V.

Nissan X-terra Redesigned Front Fascia

1/2 چوار لایتی تایبەتی LED

ڕووناکی LED-ی ئێکس-تێرا ڕێگە دەدات ببینی و ببینرێی. چوار لایتی تایبەتی LED شێوازێکی تایبەت دروست دەکەن لەگەڵ ستایلی پرێمیۆم و دیدی شەوانەت بۆ ئەوەی مەودایەکی زۆر لەوە زیاتر ببینیت کە لەپێشتەوەیە.

Nissan X-terra Quad LED Headlights

1/2 ڕازاندنەوەی قەراغ

ڕازاندنەوەی قەراغی کرۆمی ئێکس-تێرا پردێک دروست دەکات لە نێوان دیزاینی مۆدێرن و توانای ڕێگای ناهەمواری.

Nissan X-terra Fender Accents

تایبەتمەندییەکانی دەرەوەی لە دواوە

1/2 ڕووی دواوەی بەشێوازێکی نوێ دیزاینکراوەتەوە

جوان دەبیت لە هاتن و ڕۆیشتندا. ڕووی دواوەی دیزاینکراوەی ئێکس-تێرا خاوەنی ڕوانینێکی سەرنجڕاکێش و وەرزشییە، تەواوکەرێکی گەورەی کرۆمی مۆڵەت و هەڵوێستێکی بەرینە.

Nissan X-terra Redesigned Rear Fascia

1/2 ویلی 18 ئینجی بە ئامێر داتاشراو

ئێکس-تێرا خاوەنی ویلی 18 ئینجی بە ئامێر داتاشراو ە کە ئەلەمنیۆمە و کێشی سووکە، و بەهێز و شیکن.

Nissan X-terra 18” Machine-Finished Wheels

1/2 لایتی LED دواوە

لایتی دواوەی نوێی LED دیزاینێکی مۆدێرنی ڕوون زیاد دەکات و ڕووی نوێکراوەی دواوەی دەڕازێنێتەوە.

Nissan X-terra LED Tail Lamps
Nissan X-terra interior

ناوەوەی پرێمیۆم و ئاسوودەیی

خۆت رابهێنە لەگەڵ باشترینەکان، لەگەڵ ناوەوەیەکی پرێمیۆم کە بۆ ئاسوودەیی هەمووان ئامادەکراوە.

هەموو کوشنەکان پلە یەکن

خۆت ڕابهێنە لەگەڵ باشترینەکان، لەگەڵ ناوەوەیەک کە بۆ هەمووان ئامادەکراوە. بیر لە کوشنی چەرمی نەرم، کۆنترۆڵی کەشوهەوای تاکەکەسی، و کوشنی کێشی سفری کەم-ماندووبوون بکەرەوە.

1/2 ناوەوەی بێدەنگ

ئێکس-تێرا خاوەنی شووشەی دەنگ-کەمکەرەوەیە کە یارمەتی دەدات دەنگی ڕێگا نەیەتە ناوەوە، بۆ ئەوەی بتوانی باشتر سەنرج لەسەر ئەوە بکەیت کە بۆت گرنگە.

Nissan X-Terra quiet interior

1/2 کۆنترۆڵی پلەی گەرمی ئۆتۆماتیکی دوو ناوچەیی

کۆنترۆڵی پلەی گەرمی ئۆتۆماتیکی دوو ناوچەیی ڕێگە بە تۆ و سەرنشینەکەی پێشەوەت دەدات پلەی گەرمی خۆتان دیاری بکەن و چێژی لێ ببینن.

Nissan X-Terra temperature control

1/2 ساردکەرەوەی دواوە

ئاسوودەیی ڕێک بخە لەگەڵ کۆنترۆڵی کەشوهەوای بەستراو بە بنمیچ بۆ ڕیزی دووەم و سێیەم.

Nissan X-Terra air conditioning

1/2 فەرموو دانیشە لە ژووری بەڕێوەبەر

کۆنترۆڵی پرۆژەکانت لە ئۆفیسە نوێیەکەتەوە بکە. کۆبوونەوەکان لە ناوەوەیەکی بێدەنگدا ئەنجام بدە، و هەمیشە فێنک بمێنەوە - بەهۆی ساردکەرەوەی دواوە لەگەڵ بۆشایی هەوای 360 پلە و ڕووناکی ژینگەیی شیک. ئەوەندە گونجاوە، لەوانەیە بڕیار بدەیت ئەمڕۆ لە دەرەوەی ئۆفیس کار بکەیت.

Nissan X-Terra seating

کوشنی پرێمیۆمی ناوەوە

1/2 کوشنی ڕیزی دووەم دەتوانرێت داگیرێت

چوونە ژوورەوە و دەرچوون بۆ ڕیزی سێیەم ئاسانە بەهۆی پێپلیکانەی لاتەنیشت و ڕیزی دووەم کە بە کلیکێک یان ڕاکێشانی دەستێک دەچێتە پێشەوە.

Nissan X-Terra second row seat

1/2 نەبوونی هێزی کێشکردن لە کوشنەکان سفرە

نەبوونی هێزی کێشکردن لە کوشنەکان وادەکات بەئاسانی بخلیسکێن و پاڵ دەدرێنەوە بۆ هێنانی ئاسوودەیی تەواو و جێگای قاچ. کەمکردنەوەی ماندووبوون لە گەشتە درێژەکاندا، نەبوونی هێزی کێشکردن لە کوشنەکان ئارامی دەبخشێتە سەنشینانی پێشەوە و دواوە .

Nissan X-Terra zero gravity seats

1/2 دانیشتنی سینەمایی دواوە

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕیزی دووەم و سێیەمی، هەموو کەس دیدێکی ڕوونی هەیە بۆ ڕێگای پێشەوە یان مۆنیتۆری 11"" ئینجی داخراو.

Nissan X-Terra reat seating

1/2 جێگای قۆڵی داخراوی دواوە لەگەڵ شوێنی کوپ

کەمێک ئاسوودەیی و شوێنی هەڵگرتن زیاد بکە. پشتی قۆڵی ناوەڕاستی ڕیزی دووەم دابخە بۆ زیادکردنی ژمارەی شوێنی کوپ بەکارهێنراو بۆ 10 دانە.

Nissan X-Terra armrest
Nissan X-terra interior

ناوەوەی باشترکراوە

ناوەوەی ئێکس-تێرا پڕە لە وردەکاری سەرنجڕاکێش کە بانگهێشتت دەکات بۆ ژووری VIP. لە پێداویستییە چەرمییەکانەوە بۆ تایبەتمەندییە ئاسوودەییە پرێمیۆمەکان، ئێکس-تێرا تۆ بە شێوازێکی جوان دەگوازێتەوە.

* ئەو وێنەیەی پیشان دەدرێت وێنەی وردی بەرهەمەکە نییە.

کۆنترۆڵەکانی ناوەوە

1/2 داشبۆرد و کۆنسۆڵی ناوەڕاست دیزاینکراوەتەوە

داشبۆردی ئێکس-تێرا دیزاینی نوێی بۆ کراوە بۆ ئەوەی شاشەیەکی گەورەی 9"" ئینجی دەستلێدان و هێڵی ناسک و درێژی تێدا بێت.

Nissan X-Terra dashboard

1/2 شاشەی دەستلێدانی 9" ئینجی

گەورەترین شاشەی دەستلێدان کە تا ئێستا لە ئێکس-تێرادا بینراوە ڕێگەت پێدەدات پەیوەندیت لەگەڵ مۆبایلەکەت و جیهانی فراوانتردا هەبێت.

Nissan X-Terra touchscreen display

1/2 شاشەی پێشکەوتووی یارمەتیدەری لێخوڕین

تایبەتمەندییەکانی سەلامەتی، ئاڕاستەکان، ئابووری سووتەمەنی، و زۆر شتی تر - چێژ لە کۆمەڵێک شاشەی جۆراوجۆر دەبینیت لە شاشەی پێشکەوتووی یارمەتیدەری لێخوڕینی 7" ئینجی ڕەنگاوڕەنگدا.

Nissan X-Terra drive assist display

ناوەوەی فراوان

1/2 خاڵە باشکراوەکانی بەرکەوتن

لە کوشنە چەرمییەکانەوە بۆ ڕازاندنەوە کرۆمییەکان، ئێکس-تێرا بە دیزاینی سەرنجڕاکێش و خاڵی بەرکەوتنی باڵا لە هەموو شوێنێکدا دیزاین کراوە.

Nissan X-Terra touchpoints

1/2 گونجاویی شوێنی بار

ئامادەی سەرکێشی گەورە و بچووک بە لەگەڵ شوێنی باری گونجاو کە ڕیزی دووەمی 60/40 جیاکراوە-داخراو و ڕیزی سێیەمی 50/50 جیاکراوی تێدایە.

Nissan X-Terra cargo

1/2 شوێن بۆ حەوت سەرنشین

بە ئاسوودەیی شوێن بۆ 7 سەرنشین لە ناوەوەیەکی فراواندا کە پڕە لە ئاسوودەیی بۆ هەموو سەرنشینێک. چ کوشنی چەرمی بێت یان کۆنترۆڵی پلەی گەرما لە هەر ڕیزێکدا، هەموو کەس دڵخۆش دەکەیت.

Nissan X-Terra seating
Nissan XTerra connectivity

پەیوەندی بێ کێشە

مۆبایلەکەت ژیانتە، بۆیە باشترە کە ئەپڵیکەیشنە دڵخوازەکانت بەردەوام لەگەڵتدا بن.

تایبەتمەندییەکانی پەیوەندی

1/2 سیستەمی ڕێنیشاندەری نیسان

لە نیساندا بەهەبوونی سیستەمی ڕێنیشاندەر ، سیستەمێکی GPS ڕاستەوخۆ لە داشبۆردەکەتدا دامەزراوە. سەرنجت لەسەر ڕێگای بەردەمت بێت کاتێک سیستەمەکە بە فەرمانی بینراو و دەنگی ڕێنماییت دەکات.

Nissan X-Terra navigation

1/2 سیستەمی بێ تەلی ئەپڵ کارپلەی

خەڵک هەن بۆ بینین؟ شوێن هەن بۆ چوون؟ تەنها لە سیری بپرسە. ئەپڵ کارپلەی بێ تەل کە بە کۆنترۆڵی دەنگی سیری پێکهاتووە، پەیوەندییەکانت، ئەپە دڵخوازەکانی نامەناردن، لیستی گۆرانییەکانی ئەپڵ میوزیک، نەخشەکانی ئەپڵ، و زۆر شتی تر دەهێنێتە ناو ئێکس-تێراکەت. تەنها ئایفۆنە گونجاوەکەت لینک بکە و بڕۆ.

Nissan X-Terra Apple Carplay

1/2 ئەندرۆید ئۆتۆ

لەگەڵ ئەندرۆید ئۆتۆدا، دەتوانیت چاوت لەسەر ڕێگا و دەستت لەسەر سوکان بێت لە کاتێکدا دەنگت بەکاردەهێنیت بۆ یارمەتیدانت لە ڕۆژەکەتدا. داوا لە گووگڵ بکە گۆرانییە دڵخوازەکەت لێبدات، ڕێنماییت بکات بۆ ماڵەوە، یان وەڵامی نامەیەک بداتەوە بەبێ بەکارهێنانی دەست. تەنها بڵێ "هێی گووگڵ" یان دوگمەی کۆنترۆڵی دەنگی لەسەر سوکانەکە بۆ ماوەیەکی درێژ داگرە.

Nissan X-Terra Android Auto

ئەندرۆید ئۆتۆ

1/2 دەرچەی HDMI

دەرچەی پەیوەندی HDMI ڕێگە بە منداڵەکان دەدات چێژ لە فیلم یان سیستەمەکانی یاری وەربگرن. تەنها پرسیارێک کە لەوانەیە بیبیستیت لێیان ئەوەیە، 'ئایا دەبێت بچینە دەرەوە لەئۆتۆمبێڵەکە؟'

Nissan X-Terra HDMI

1/2 سیستەمی دەنگی Bose ی پرێمیۆم

لەگەڵ 8 بڵندگۆ کە بە شێوەیەکی ستراتیژی لەلایەن ئەندازیارانی Bose وە دانراون، سیستەمی دەنگی پرێمیۆمی Bose سوود لە دەنگناسی تایبەتی ناوەوەی ئێکس-تێراکەت وەردەگرێت. دەنگێکی ئەوەندە باشە وەک کۆنسێرتەکانی گۆرانی وتن و بگرە باشتر لەوانیش.

Nissan X-Terra Bose

1/2 USB-C + USB-A

دەرچەکانی USB-C + USB-A لە پێشەوە ڕێگە بە سەرنشینەکان دەدەن مۆبایلە گونجاوەکانیان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تر پەیوەست بکەن و بارگاوی بکەنەوە.

Nissan X-Terra USB

تایبەتمەندییەکانی پەیوەندی

1/2 ڕێنماییەکانی هەنگاو-بە-هەنگاو

ڕێنمایی ئاسان-شوێنکەوتنی ڕاستەوخۆ لەبەردەم چاوت لەسەر پانێڵی ئامێرەکان.

Nissan X-Terra turn by turn

1/2 یارمەتیدەرەکانی لێخوڕین

ببینە کام لە یارمەتیدەرەکانی لێخوڕین ئێستا چالاکن بۆ هەستێکی باشتری متمانە و سەلامەتی.

Nissan X-Terra driving aids

1/2 دەنگی بلوتوس

مۆسیقا دڵخوازەکەت لە مۆبایلەکەتەوە پەخش بکە و زانیاری تراکەکان ببینە.

Nissan X-Terra Bluetooth audio

1/2 کارایی سووتەمەنی

ئاگاداری بەکارهێنانی بەنزینەکەت بە. تێکڕای ئابووری سووتەمەنیت ڕاستەوخۆ لەبەردەمتە و دەتوانێت یارمەتیت بدات سوود لە هەر دڵۆپێک وەربگریت.

Nissan X-Terra fuel

1/2 ڕێژەی پەستانی هەوا لە تایەکان

ڕوانینێکی خێرای پەستانی هەر تایەیەک وەربگرە. بەسوودە بۆ کاتێک پێویستە بزانیت کام تایە پێویستی بە پڕکردنەوەیە.

Nissan X-Terra tyre pressure
Nissan X-terra Intelligent mobility

بە متمانەوە دەورت دەدات

تەکنەلۆژیاکان بۆ یارمەتیدانت بۆ پاراستنت و چێژ بینینە لە لێخوڕین.

تەکنەلۆژیاکانی یارمەتیدەری شۆفێر

1/2 برەیکی فریاگوزاری ژیرانە

برەیکی فریاگوزاری زیرەک دەتوانێت ڕزگارت بکات لە ئەگەری پێکدادانێکی پێشەوە. چاودێری خێرایی و ماوەی نێوان تۆ و ئۆتۆمبێلی پێشەوەت دەکات و دەتوانێت پێت بڵێت ئەگەر پێویستت بە هێواشکردنەوە هەبێت. هەروەها دەتوانێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی برەیکەکان چالاک بکات بۆ یارمەتیدان لە خۆپاراستن لە پێکدادان یان کەمکردنەوەی توندی کاریگەرییەکەی.

Nissan X-Terra intelligent emergency braking

1/2 سیستەمی زیرەکی ئاگادارکەرەوەی بەر لە پێکدادانی پێشەوە

ئێکس-تێرا چاودێری دوو ئۆتۆمبێلی پێشەوە دەکات، تەنانەت کاتێک کە ناتوانیت ببینیت چی لە پێشەوە ڕوودەدات. وە کاتێک خاوبوونەوەیەکی کتوپڕ لە پێشەوەت دەبینێت، ئاگادارت دەکاتەوە بۆ هێواشکردنەوە.

Nissan X-Terra forward collision warning

1/2 ئاگادارکەرەوەی خاڵی کوێر

ئاگادارکەرەوەی خاڵی کوێر چاودێری ناوچەی کوێر دەکات و ئاگادارت دەکاتەوە ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەوێدا بێت.

Nissan X-Terra blind spot warning

1/2 ئاگادارکەرەوەی لادان لە هێڵ

ئاگادارکەرەوەی لادان لە هێڵ یارمەتیت دەدات دڵنیا بیت کە تەنها کاتێک هێڵ دەگۆڕیت کە مەبەستتە. ئەگەر سیستەمەکە هەست بکات کە خەریکە لادەدەیت، ئاگادارت دەکاتەوە.

Nissan X-Terra lane departure warning

1/2 ئاگادارکەرەوەی هاتوچۆی بەرەو دواوە

کاتێک لە شوێنێک دەچیتە دواوە، ئاگادارکردنەوەی هاتوچۆی بەرەو دواوە چاودێری دەوروبەری دواوەی ئێکس-تێراکەت دەکات، ئاگادارت دەکاتەوە دەربارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە هەستی پێدەکات لە هەردوو لاوە لێت نزیک دەبنەوە.

Nissan X-Terra rear cross traffic alert

تەکنەلۆژیاکانی یارمەتیدەری شۆفێر

1/2 ڕونمای بینینی چواردەوری خۆت

ڕونمای ژیرانەی دەوروبەر چوار کامێرای هەیە کە دیمەنێکی 360 پلەت لە سەرەوە پێدەدات لە ئۆتۆمبێلەکەت بۆ ئەوەی بتوانیت بە شەقامە قەرەباڵغەکانی شاردا تێپەڕیت یان شوێنێکی وەستانی سەخت بدۆزیتەوە.

Nissan X-Terra around view monior

1/2 وریا کردنەوەی ژیرانەی شۆفێر

وریا کەرەوەی ژیرانەی شۆفێر چاودێری شێوازەکانی لێخوڕینت دەکات و ئەگەر هەست بکات پێویستت بە پشوودانە، بە زەنگێک و ئایکۆنی کوپی قاوە لەسەر شاشەکەت ئاگادارت دەکاتەوە.

Nissan X-Terra intelligent driver alert

1/2 لایتی ئۆتۆماتیکی ژیرانەی پێشەوە

لایتی ئۆتۆماتیکی ژیرانەی نیسان کاردانەوە نیشان دەدات بۆ بارودۆخی ڕووناکی دەرەوە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لایتەکانت دەکاتەوە و دایاندەخات کاتێک پێویست بێت. هەروەها کاردانەوە نیشان دەدەن بۆ پاککەرەوەکانی شووشەی پێشەوەت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دوای تەنها چوار سڕینەوە دەکرێنەوە.

Nissan X-Terra intelligent auto headlights
Nissan XTerra performance

شوێنی یاریکردنی خۆت بدۆزەوە

ئەو هێزەی کە دەتەوێت و ئەو کاراییەی کە پێویستتە بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی بە هەر ڕێگایەکدا تێپەڕی

Nissan XTerra offroad

کارایی ڕێگای ناهەموار

لەگەڵ ئێکس-تێرا، گەشتی خێزانی واتایەکی تەواو نوێ وەردەگرێت. ئەندازیاری بەهێز، لەگەڵ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، ڕێگەت پێدەدات شتەکان لەسەر پێوانەیەکی جیاواز ئەنجام بدەیت.

کۆنتڕۆڵ کردن ڕێگای ناهەموار

1/2 چوارچێوەی جەستەی ئوتومبیل

ئێکس-تێرا لەسەر چوارچێوەیەکی پەیژەیی درێژی تەواو بەهێزکراو، وە تەواو لە بۆکس کراو دیزاین کراوە بۆ توانای بەردەوامی نائاسایی و درێژخایان.

Nissan X-Terra body frame

1/2 سیستەمی هەڵواسین

هەڵواسینی پێشەوەی دووانە- بەهێزکراو بۆ لێخوڕینی بەرپرس و متمانەدار ڕێکخراوە، لە کاتێکدا هەڵواسینی دواوەی 5-بەستەر بۆ سواربوونێکی ئاسوودە ڕێکخراوە.

Nissan X-Terra suspension

1/2 بەرزی لە زەوییەوە

گۆشەی سەرنجڕاکێشی نزیکبوونەوە (32.3°) و دەرچوون (26.6°)، لەگەڵ 255 سم بەرزی، یارمەتی ئێکس-تێرا دەدەن توانای ئەوەی هەبێت بۆ ئەو شوێنانە بڕوات کە ئۆتۆمبێلەکانی تر ناتوانن.

Nissan X-Terra ground clearance

شۆڕشگێڕی لە ڕێگای ناهەموار

1/2 سیستەمی یارمەتیدەر لە سەرکەوتن بە بەرزاییدا

کاتێک دەستدەکەی بەسەرکەوتن بە بەرزاییدا، سیستەمی یارمەتیدەر لە سەرکەوتن بە بەرزاییدا دەتوانێت ڕێگری لە گلۆربوونەوەت بۆ دواوە بکات. تەنها بۆ چەند چرکەیەک برەیکەکان دەگرێت بۆ ئەوەی بتوانیت بە متمانەوە لە پەیدانی برێک بۆ خێراکەر بگۆڕیت.

Nissan X-Terra hill start assist

1/2 سیستەمی یارمەتی دەری دابەزین لە شوێنی بەرز

کاتێک بە ناوچەیەکی بەرزونزمدا دادەگەڕێیت، سیستەمی یارمەتی دەری دابەزین لە شوێنی بەرز بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی خێراییەکی جێگیر و پەستانی برەیک دەپارێزێت بۆ یارمەتیدانت لە داگەڕانی سەلامەت بە لێژاییەکی توونددا.

Nissan X-Terra hill decent control

1/2 ڕونمای دەوروبەر، ڕێگای ناهەموار

لە 4LO دا، ڕونمای ژیرانەی دەوروبەر دیمەنێکی ڕوونت لە زەوی دەوروبەر پێدەدات، بۆ ئەوەی بتوانیت خۆت لە بەربەستە گەورەکان بپارێزیت و بە تەواوی و ڕوونی ببینیت تایەکانی پێشەوەت لە کوێ دابنێیت.

Nissan X-Terra around view offroad

1/2 پێوەری ڕێگای ناهەموار

ئاگادار بە لە کارایی ڕێگای ناهەموارت. لار بوونەوەی درێژی و لاتەنیشت، لێخوڕین، هێزی 4x4 و زیاتر , هەموو ئەمانە ڕاستەوخۆ لەسەر شاشەی پێشکەوتووی یارمەتیدەری لێخوڕین.

Nissan X-Terra body frame off-road meter
Nissan XTerra accessories

پێداویستییەکانی نیسان ئێکس-تێرا