• بؤ رؤيشتن بؤ ناوةرِؤكي سةرةكي

خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان

Open Menu
  • سوارؤكان
  • خاوةنةكان
    • خزمەتگوزاری نایاب
    • خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان
    • كةفالةت ( دلَنيايي)
    • نيسان بدؤزةرةوة
    • قطعات اصلى
  • نیسان لە ئەزمونی خۆتدا تاقیبکەرەوە
    • نیسان لە ئەزمونی خۆتدا تاقیبکەرەوە
    • جووڵانەوەی زیرەکانە
    • ئەدا و کارکردن
    • ئۆتۆمبێلی بیرۆکە
    • هاوبەشیەکان
  • برۆشەر دابەزێنە
  • پەيوەندى كرد كوڕ
  • كوردى
  • English
  • العربية
  • ئوتۆمبێلى سيدان
  • كروس اوفر / ثالَناني ضواري
  • سوارؤ بازرطانييةكان
  • فرؤشتنى كؤ
ئؤتؤمبيلةكان...
ئؤتؤمبيلةكان...
ئؤتؤمبيلةكان...

  • خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان
    خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان
    • خزمەتگوزاری نایاب
    • خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان
    • قطعات اصلی
    • گه‌ره‌نتی
    • نيسان بدؤزةرةوة
خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان

نييسۆن عێراق خزمه‌تگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان


راوێژكارى خزمه‌تگوزاری

ئامۆژگاری له‌ ئێمه‌، بڕیاردان له‌ ئێوه‌:

هه‌ر كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌به‌ى بۆ خزمه‌تگوزاری، ‌ راوێژكارێکی مه‌شقپێكراوى خزمه‌تگوزارى بە زەردەخەنەوە پێشوازیت لێدەکات و له‌ (15) خوله‌كدا پشکنین بۆ سەیارەکەت دەکات و دواتر به‌ شێوه‌یه‌كى راستگۆیی و دەستپاکانە ئامۆژگاریت ده‌كات بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ى کە پێویستە بکرێت.

بە یەكه‌وه‌  دەتوانن به‌ تێرو ته‌سه‌لى گفتوگۆ لەسەر وردەکاری و تێچووى ئه‌و چاككردنه‌وانه‌ بکەن و له‌ كۆتاییدا بڕیاردان به‌ ده‌ست تۆیه‌.


هەمیشە سه‌لامه‌تى باشتره‌ له‌ په‌شیمانی

هه‌موو سەیارەکانی نیسان دەخرێنە ژێر پشكنینى ورد بۆ‌ دڵنیابوون له‌ سه‌لامه‌تى و کارکردنی هەموو پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان. بچوكترین كه‌م و كوڕى دیارى ده‌كرێن و دەکرێت چاك بکرێنەوە به‌ر له‌وه‌ى ببنە  کێشەی گه‌وره‌و ببنە هۆی رووداو.   

ئێمه‌ ته‌نها  پارچەی راستەقینە (ئەصلی) و ئەکسسواراتی نیسان بەکاردەهێنین ئەمەش بۆ ئەوەی سازش لەسەر سەلامەتی و کارکردنی و باش گونجان و پاراستنی بەهاکەی نەکەین.


خزمه‌تگوزاری خێرا

بۆ خزمه‌تگوزارییه‌ لاوەکییەکان/بچووکەکان،  ئێمە خزمه‌تگوزارى خێرامان لە هه‌موو بنکەکانی خزمەتگوزاری نیسان دابنیکردووە.  خزمه‌تگوزاری‌ خێرا دەبنە هۆی ئەو پەڕی ئاسوده‌یی بیر چونکە خزمەتگوزاری بۆ سەیارەکەت لە کەمتر لە یەک کاتژمێردا ئەنجامدەدرێت و سەلامەت دەبیت. تكایه‌  چاوپێکەتنێک له‌گه‌ڵ نزیكترین بنکەی خزمه‌تگوزارى سەیارەی نیسان دیاربکە.


ئۆتۆمبێلی باش شایه‌نى رۆنی باشە

له‌ کۆمپانیای نیساندا، ئێمە هەر جۆرە رۆنێک بۆ سەیارەی نیسانەکەت به‌كارناهێنین. ئێمە راسپاردەی بەکارهێنانی  رۆنی راستەقینەی (ئەصلی) بزوێنەری نیسان و فلتەری راستەقینەی نیسان و واشەری ئەصلی نیسان دەکەین تا سەیارەکەت بەو شێوەیەی کە حەزت لێیە کاربکات و  بتبات بۆ ئەو شوێنانەی کە حەزت لێیە.  


ئامۆژگاریەکی گرنگ

ئه‌گه‌ر دەتەوێت بەخۆت رۆنی‌ بزوێنه‌رى سەیارەکەت بگۆڕی، دڵنیایی بکە کەوا رۆنی گونجاو به‌كارده‌هێنیت، كه بەپێی ستاندەری جۆرێتی پێویستی نیسانە  بۆ بزوێنەری سەیارەکەت و بەپێی سیاسەتی گەرەنتیە. ئەم ستاندەردانە  له‌ نامیلكه‌ی خاوەندارێتیدا دەدۆزیتەوە. ئه‌گه‌ر رووبەڕووى هه‌ر ئاستەنگێک ببیت، دوودڵی مەکە لە په‌یوه‌ندیکردن به‌ نزیكترین سه‌نته‌رى خزمه‌تگوزارى نیسان. 


ماوەی وەرزی خزمەتگوزاری

ئەگەر سەیارەکەت  له پاش‌ (1) ى كانوونى یه‌كه‌مى (2015)کڕیتە، ئەوا یەکەم خزمەتگوزاری بۆ سەیارەکەت پاش رۆیشتنی بە   (10,000) كم یان تێپەڕینی ماوەی شه‌ش مانگ بەسەر کڕینیدا دەبێت (کامەیان یەکەمجار دێت، ئەوە پیڕەودەکرێت).  ئەمەش سەلماندنی متمانەمانە بە سەیارەکانمان و جۆرێتی زۆر نایابییان و پشتبەستن بە هەموو سەیارەکانمان.

بەڵام پێویستە رەچاوی هەڵسوکەوتی لێخوڕینت و بارودۆخی خۆجێیی بکەیت کە بریتین لە بەرچاوگرتنی باری ناخۆشی ئاوو هەوا، گەرمی و برێیککردنی بەردەوام بەهۆی خێرایی زۆر لە ناوچەکەدا. پێویستە سەیارەی نیسانەکەت ببەیت بۆ پشکنین بە پێی "بەرنامەی پشکنینی وەرزی" کە لە نامیلکەی خاوەنی سەیارەدا هەیە.

بەرامبەر نرخێکی کەم، پشکنین بۆ سەیارەکەت دەکەین تا دڵنیابین لەوەی کە هەموو شتێک سەلامەتەو لە باشترین باری کارکردندایە. ئەو پشکنینە پشکنینی بزوینەر/ هێزی پاڵدان، برێیکەکان، گزۆز، سپرینگەکان، تایەکان، هتد و هەروەها تێستی لێخوڕینیش دەگرێتەوە. ئەمە بۆ دڵنیاییکردنەوەی ئەوەیە کە سەیارەکە لە بارێکی باشدایە ودەتوانی بەکاری بێنی ئەمەش کاتێ پسپۆڕەکانمان چێکلیستی پێداچوونەوەی پشکنینی سەیارەکە پێشکەشت دەکەن. لێرەدا، تۆ دڵنیا دەبیت کە سەیارەکەت لە بارێکی باشدایە/ سەلامەتەو هەموو شتێک بە باشی کاردەکات. 


خزمەتگوزاری هەوا فێنککەرەوە

خزمەتگوزاری هەوا فێنککەرەوە

جۆرێتی هەوا لەنێو نیسانەکەت زۆر گرنگە بۆ گەشتێکی سەلامەت و بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی باری تۆزاوی لە رژهەڵاتی ناوەڕاست،  کە لەوانەیە بەهۆی تۆز و  پۆلێن و زیندەوەران پەکبخرێت.

پسپۆڕەکانمان  پشکنین بۆ کۆنترۆڵەکانی ئیشپێکردن  دەکەن، هەرەها پشکنین بۆ هەموو سستەمەکە دەکەن لەنێویەوە: کۆمپرێسەر، کوولەر، کۆندێنسەر و پلەی گەرمی دەرچەی هەوای فێنککردنەوە.

پێویستە خزمەتگوزاری بۆ سیستەمی هەوا فێنککەرەوەی سەیارەکەت لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە بکەیت:

·       لابردنی هەر پۆلێن و تۆز و زیندەوەری میکرۆسکۆبی و تەنی کە لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕێکی هەناسەدان.

·       باشترکردنی بینین بەهۆی ئەوەی کە جامی پێشەوە کەمترهەستیاردەبێت بە بوونی تەم لەسەری

·       کەمکردنەوەی هەر چاوسووربوونەوەیەک و کاریگەری لەسەر هەناسەدان

·       مسۆگەرکردنی تەرکیزی زیاتر، تەنانەت لە گەشتە درێژەکانیشدا

رێک بەر لە هاتنی وەرزی هاوین، پشکنین بۆ سیستەمی هەوا فێنککرەوەی سەیارەکەت بکە یان پشکنینەکە بکە لە رێگەی یەکێک لە هەڵمەتەکانمان بۆ "هەڵمەتی هەوای فێنککردنەوە/ ساردکردنەوە" لە بنکەکانی خزمەتگوزاری نیسان، کە داشکاندنی زۆر گەورەو ئۆفەری باش دەکرێت.


لاشەی نیسان و خزمەتگوزاری بۆیاغ

لاشەی نیسان و خزمەتگوزاری بۆیاغ

بەداخەوە، لەوانەیە لاشەی سەیارەکەت تووشی تێکچوون ببێت.

بەلام کاتێک پێویستە چاکبکرێتەوە، ئێمە هیچ بشتێکی لێی بەجێناهێلین لە دەرەوەو ناوەوە.

 بنکەکانی خزمەتگوزاری نیسانمان یارمەتیت دەدەن لە لابردنی هەر تێکچوونێکی لاشەی سەیارەکەت یان بۆیاغی دەکەنەوە بە پێی ستاندەردی جۆرێتی خزمەگوزاری نیسان.

 ئێمە ئامێری تایبەتمان هەیە کە تەواو گونجاون بۆ سەیارەی نیسانەکەت و ئێمە تاقیکردنەوە ناکەین! ئێمە ئەو بڕوایەمان هەیە کە پێویستە لە یەکەمجاردا کارەکە بە راستی ئەنجامبدرێت.

خزمەتگوزاری پرۆفێشنالی چاودێری بۆیاغکردن سەیارەکەت دەپارێزێ کە بە باشی بمێنێتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ و پاراستنێکی زۆرباش دابیندەکات. پۆڵشکردنی قووڵیی رێک و پاراستنی پرۆفێشنال دەبێتە هۆی پاراستنی بریقەداری رەسەنی سەیارەکەت بۆ چەندی ساڵ.

  1. نیسان عێراق
  2. خاوەندارى
  3. خزمهتگوزاری پۆرتۆفۆڵیۆی نیسان
  • English
  • العربية

Toggle خزمةتطوزاري كرِيارةكان menu خزمةتطوزاري كرِيارةكان

  • پەيوەندى كرد كوڕ

Toggle ئامرازةكاني شت كرِين menu ئامرازةكاني شت كرِين

  • برۆشەر دابەزێنە

Toggle خاوةنةكان menu خاوةنةكان

  • نيسان بدؤزةرةوة
  • نيسان ثاش فرؤشتن
  • مالَثةري جيهاني
  • تايبةت مةندي
  • هاوثيًض

© Nissan 2025