بۆ بردنەوە پێشبڕکێ دەکەین، بەڵام تاقیکردنەوەیەکیشە بۆ سەربەخۆترین ئەندازیاری و بیرکردنەوەی ئێمە. ئەوەی لەسەر رێگاکە فێری دەبین، پێشکەشی ئەو نیسان-ەی دەکەین کە تۆ هەموو رۆژێک لێیدەخوڕیت.
ئەدا و کارکردن
پێشبڕکێ بکە، فێربە، دووبارەی بکەرەوە
ئۆتۆمبێلی وەرزشی
لە ژاپۆنەوە بۆ لی مانس، داکار بۆ دایتۆنا، بەئەمەکی ئێمە بۆ داهێنان ئۆتۆمبێلی وەرزشیی نیسانی کردوە بە هێزێکی زاڵ تا حسابی تایبەتی بۆ بکرێت. ئاخۆ ئەوئۆتۆمبێلێکی سیدانی ساکاری وەک سکایلاین بێت، یان ئەو ئۆتۆمبێلە سەرنجڕاکێشانە بێت کە داهاتوودا وێنا دەکرێن، وەک ئۆتۆمبێلە پێشەنگەکەی NISMO ZEOD RC (ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێی داواکراو کە رێژەی دەرهاویشەکانی سفرە)، پێشبڕکێ بە بەرهەمانی خۆمان دەکەین، هەر پێشبڕکێیەکیش بکەین دەیبەینەوە.
ئەنجام و هەواڵی جیهانی لەسەر پێشبڕکێکانی ئۆتۆمبێلی وەرزشیی NISMO
لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ئۆتۆمبێلی وەرزشیی نیسان بمێنەرەوە و نوێترین هەواڵ و ئەنجان وەربگرە.
NISMO ZEOD RC
لە ساڵی ٢٠١٤، نیسان پەردەی لەسەر NISMO ZEOD RC لادا، ئەمەش یەکەمین ئۆتۆمبێل بوو کە سوڕێکی تەواو کارەبایی لە پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی وەرزشی لێ مانس تەواو بکات.
ئەوەی خۆشماندەوێت، بڵاوی دەکەینەوە
ئەو رێڕەوەی ئێمە لەبەردەم لایەنگرانمان و دەزگاکانی راگەیاندن دەیکەینەوە، بەردی بناغەی کلتۆری ئۆتۆمبێلی وەرزشیی ئێمەیە. ئێمە NISMO University رادەگەیەنین بۆ ئەوەی تا ئەوپەڕی توانا سەبارەت بە تەکنەلۆجیاکەمان کراوە بین. زیاتر بزانە بە پەیوەندیکردن بە @NISMO لە تویتەر، فەیسبوک، یوتیوب، ڤاین و ئینستاگرام.
ئۆتۆمبێلی خێزانیی NISMO لەسەر رێگا
لە لایەن هەندێک لە ئەندازیارە دڵسۆزەکانەوە (دەتوانیت بڵێیت شەیداکانەوە) ٣٠ ساڵ لەمەوبەر داڕێژرا، NISMO (ئۆتۆمبێلی وەرزشی نیسان) دوا سنووری ئەدای نیسان-ە. NISMO ئەو ئۆتۆمبێلانە پێشکەش دەکات کە سروشی لە میراتێکی وەهمی ئۆتۆمبێلی وەرزشی وەرگرتووە، هێنانەکایەی هەستی رۆژی پێشبڕکێ لە هەموو شۆفێرییەکی رۆژانەدا. لەم دەستکەوتە رەهایەوە، Juke NISMO RS, بۆ سەرنجڕاکێشترین ئۆتۆمبێلی Z, 370Z NISMO، بۆ ئۆتۆمبێلێک کە خێراترین رێژەی بەرهەمهێنانی هەیە لە مەیدانی پێشبڕکێی ئەفسانەیی Nürburgring Nordschleife لە ئەڵمانیا، GT-R NISMO. هەریەکەیان بە زیرەکی دروستکراون، بە لێوارێکی نکوڵی لێنەکراو دیزاین کراون، لە هەمووش گرنگتر، بێ سنوور بە سۆز بارگاوی کراون.
نیسان 370Z NISMO
هێزی 350 HP
نیسان GT-R NISMO
زیاتر لە ماسولکە
تاکومی
تەنها چوار وەستای باڵا لە جیهاندا رێگەیان پێدراوە بزوێنەری GT-R NISMO ببەستن. بە تاکومی ناسراون، وەستای نایابن و دوای چەندین ساڵ لە کاری لێبڕاوانە توانیویانە شارەزاییەکانی خۆیان تەواو بکەن. هەر بزوێنەرێکی GT-R NISMO لە لایەن وەستایەکی تاکومییەوە دەبەسترێت، وە سەربەرزانە لەسەر لەوحەکە ئیمزای خۆیان هەڵدەکۆڵن. بەڵام ئەمە زیاترە لە تەنها شارەزاییەکی ناوازە کە لە پرۆسەکەدا پشتی پێدەبەسترێت. هەر وەک یەکێک لە تاکومییەکان دەڵێت، "رۆحی خۆمان دەکەین بە بەری هەر بزوێنەرێکدا، بەو هیوایەی ئەو چێژە بە کڕیاران ببەخشێت."
"دانانی لەوحە بە ناوی خۆمانەوە لەسەر بزوێنەری GT-R چێژمان پێدەبەخشێت، بەڵام بە شێوەیەکی ئەرێنی- نەک دوودڵمان بکات، بەڵکو وامان لێبکات زیاتر قوڵبینەوە. هەروەها وامان لێدەکات لە بەهاکانی خۆمان نەیەینە خوارەوە."
تسونێمی ئۆیاما
کەرەستە یاریدەدەرەکانی NISMO
کەرەستە یاریدەدەرەکانی NISMO رێگەت پێدەدات نیسان بگەیەنیت بە ئاستێکی تر، بە زیادکردنی پاڵپشتەکانی پێشبڕکێ و ئەدا و ستایڵ.
ئەکادیمیای GT
چی رودەدات کاتێکی یاریکەرێکی نایابی Gran Turismo لە بەردەم تەلەفزیۆندا هەڵبسێنیت و بیخەیتە پشتی سوکانی ئۆتۆمبێلی پێشبڕکێی نیسان؟ نیسان و سۆنی یەکەمین ئەکادیمیای GT-یان لە ساڵی ٢٠٠٨ کردەوە بۆ ئەوەی وەڵامەکەیان دەستبکەوێت، لەو کاتەوە پرۆگرامەکە بەرنگاریی نەریتەکانی سەلیقە و ئۆتۆمبێکی وەرزشی دەبێتەوە. ئەکادیمیاکە ئەو کەسانە دەدۆزێتەوە کە بەشێوەیەکی نایاب یاری ڤیدیۆیی یاری دەکەن، وە لە ماوەی چەند مانگێکدا یارمەتیان دەدات ببن بە شۆفێری پرۆفیشناڵی نیسان.
تەلەفزیۆنی NISMO
هەموو وەرزێک سەردانمان بکە و لە رێگەی تاکە بەرنامەکەمانەوە بزانە ئەو یاریکەرانە کێن لە ٣٠ وڵاتەوە هەڵبژێردراون و لە کامپی پێشبڕکێ لە سیلڤەرستۆن لە بەریتانیا یەکیان گرتووە بۆ ئەوەی ببن بە شۆفێری پێشبڕکێی پرۆفیشناڵ. ملیۆنان کەس داوا پێشکەش دەکەن، تەنها یەک کەس بە براوە دەردەچێت.
وەرزی ٤
زنجیرەی ١. رەوایەتی بۆ ڕاستی
وەرزی ٤
زنجیرەی ٢ دۆزینەوەی هەرێم.
وەرزی ٤
زنجیرەی ٣. هیچ کەسێک لە پشتەوە جێنەماوە.
وەرزی ٤
زنجیرەی ٤. بۆ شوێنەکەت پێشبڕکێ بکە.
وەرزی ٤
زنجیرەی ٥. خاڵێ شکان.
وەرزی ٤
زنجیرەی ٦ بەڵکو باشترین پیاو بیباتەوە