کاتێک شۆفێر و ئۆتۆمبێل و کۆمەڵگاکەیان لە تەبایی هاوکاتیدان، جیهانی ئێمە دەبێت بە شوێنێکی باشتر. لێخوڕینێک تاقیبکەرەوە کە ژیرانەترە، سەلامەتترە، ئاسانترە و بە تەواوی هەستبزوێنترە.
جووڵانێکی زیرەک
لێخوڕینێکی ئازایانەتر بەناو ژیاندا
گۆڕینی چۆنێتی جووڵان
جووڵانەوەی زیرەکانە
بیهێنە بەرچاوی خۆت کە بە هەناسەیەکی بەهێزتر، متمانەیەکی زیاتر، پەیوەندییەکی خێراتر بە جیهان، بەناو ژیاندا بڕۆیت. لە نیسان، جووڵانەوەیەکی زیرەکانە سێ ناوچەی سەرەکی لە داهێنان دەگرێتەوە کە هانی چۆنێتی هێزی ئۆتۆمبێل، لێخوڕینی ئۆتۆمبێل و گونجانی بۆ ناو کۆمەڵگا دەدەن. لە ئۆتۆمبێلێکەوە کە تووشی سەرسوڕمانت دەکات و خۆیان دەوەستن بۆ رێگایەک کە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانت شەحن دەکەنەوە، هەموو ئەمانە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا. ئەو داهاتووە هەر ئێستا لەو نیسانەدا خۆی دەبینێتەوە کە تۆ لێیدەخوڕیت.
لێخوڕینی زیرەکانەی نیسان
پێکەوە گەشت دەکەین
بەم زوانە، دەتوانیت ئۆتۆمبێلێکت هەبێت کە زەبری سەر شۆفێری دەبات و تەنها خۆشیەکەی دەهێڵێتەوە. خۆی هەڵدەگرێت، رێگادۆزیی ترافیکە قورسەکان دەکات و خۆی شوێنی وەستان دەدۆزێتەوە. وە بە داگرتنی دوگمەیەک، بە خۆشیەوە کۆنتڕۆڵی سوکانەکەت لێ وەردەگرێت. تەنانەت دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی تر و پیادەکانیشدا بکات. نیسان ئەمڕۆ لێخوڕینی پێشکەوتووی خۆبەڕێوەبەریی لەسەر جادە گشتیەکان تاقیدەکاتەوە، ئەمەش واتە ئەم ئەزمونە شۆڕشگێڕیەی شۆفێری زۆر دوور نیە.
Qashqai پێشەنگی ئۆتۆمبێلە گەڕۆکەکانی داهاتوو دەبێت.
لە ساڵی ٢٠١٧، نیسان Qashqai لەگەڵ Pro Pilotدەبێت بە یەکەم ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا کە خۆی هەڵگری تەکنەلۆجیای خۆبەڕێوەبەری بێت. یەکەم مۆدێلی ProPilot ئەمساڵ دەخاتە بازاڕەکانی ژاپۆنەوە. Qashqai-ی نوێ دەتوانێت بە سەربەخۆیی و سەلامەتی لەسەر سایدێکی دیاریکراو لە سەر رێگای سەرەکی قەرەباڵغ لێبخوڕێت.
داهێنانێک کە هەمیشە پشتی تۆ دەگرێت.
ئێستا دەتوانیت نیسان لێبخوڕیت بە کۆمەڵێک تەکنەلۆجیاوە کە وەک هاوکارت وان و ئاگادارت دەبن، وە لە هەندێک حاڵەتدا دەستبەکار دەبن و هاوکاریت دەکەن خۆت لە کێشە لابدەیت. تایبەتمەندیی هۆشمەندانەی وەکو هۆشداریی ناوچەی کوێر و ئاگادارکردنەوە تەنها یەک بڕگەی تەکنەلۆجیای قەڵغانی سەلامەتیە. هەروەها چەندین تایبەتمەندییان تێدایە کە بە جیهانەوە بتبەسنەوە.
وزەی زیرەک
پێکەوە دەیکەین بە کارەبایی
وەک پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جیهاندا، نیسان لیف وێنەیەکی دیکەی ئەو هێزەتان بۆ دەکێشێت کە لە پشتی سوکانەکەوە داوای دەکەیت. بەهۆی زەبری خێرای ١٠٠% و نەبوونی دەرهاویشتە، نیسان لیف لە هەموو جۆرەکانی تری ئۆتۆمبێل دەباتەوە. بەڵگەش ئەوەیە گواستنەوەیەکی ماوەدرێژ نابێت لە بەهای چێژی لێخوڕین بێتەخوارەوە. شوێنی پێشڕەوی نیسان لە نیوان ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا مانای ئەوەیە ئێمە پابەندین بە فراوانکردنی مەودای ئۆتۆمبێلی بێ دەرهاویشتە، چێژێکی خۆش دەبەخشین لە وزەیەکی پاک و بێدەنگ و گەیاندنی بۆ خەڵکی جیهان.
بەگەڕخستنی وزە
نیسان بەردەوام خەریکی توێژینەوە و کارکردنە بۆ ئەوەی باتریی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرەوپێش ببات و زیاتر بەتوانای بکات. دەستکراوە بە دروستکردنی باتری نوێی نەوەی سێهەم 30 kWh لەگەڵ تەباییەکی باشتر و دەرهاویشتنی وزەیەکی زیاتر بۆ نیسان لیف، ئەمە لەکاتێکدا نیسان خەریکی خستنەبازاڕی باتری ڕیسایکلینی لاوەکی "ژیانی دووهەم"ـە.
ملیارێک سوپاس
بە فرۆشتنی زیاتر لە ١٥٠ هەزار دانە لە سەرتاسەری جیهاندا، جێگای سەرسوڕمان نیە کە ئێوە هۆکار بوون کە نیسان لیف بکەن بە یەکەم ئۆتۆمبێلی کامل کارەبایی لە ١ ملیار کیلۆمەتر ببڕێت.
لە کاتی شۆفێریدا خەندە بکە
خاوەنەکانی لیف دەزانن گواستنەوە بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبا چەند ئاسانە وەک مۆبایلەکەت شەوانە بیدە لە شەحن، کە بەیانی هەستایت، پڕبووە، ئامادەیە بۆ رۆیشتن. وە بەهۆی زەبری خێرا و کۆنترۆڵی خێرا کە تێیدا بنیادنراوە، لیف هەمیشە ماڵی لێخوڕینە. بەدڵنیاییەوە، زانینی ئەو راستیەی هەموو شۆفێریەک ئەم جیهانە دەکات بە شوێنێکی خۆشتر بۆ ژیان راستیەکی تر کە مایەی خۆشحاڵیە.
نیسان e-NV200 کارەکەت بکە بە کارەبایی
بێگومان ئۆتۆمبێلە بازرگانیە کارەباییەکانمان دەتوانن تێچووت بۆ کەم بکەنەوە – پێویستی بە کڕینی بەنزین نیە و زۆر کەمتر تێچووی چاککردنەوەی هەیە. هەندێک سوپرایزیشی هەیە، e-NV200 تەواو خاوێن و بێدەنگە، بۆ نمونە، دەتوانیت لە شەودا دێلیڤەری بگەیەنیت بە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و بچتە ژوورەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان. لەهەمووی گرنگتر، باشترین ڤانی هاوڕێی ژینگە پەیامێک بۆ کڕیاران دەنێرێت – تۆ ژیریت، بەتوانایت و پەرۆشی داهاتوویەکی روناکیت.
یەکخەری زیرەک
پێکەوە دەرفەت دەبەخشین
ئیکۆسیستمێکی پێکەوەبەستراوی شۆفێر، ئۆتۆمبێل و کۆمەڵگا کلیلی جیهانێکی پاکتر و سەلامەتترە. لە نیسان، ئێمە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕین لە وێناکردنی رێگەکانی داهاتوودا، لە سیستمی رێکخستنی ترافیک بۆ سەرچاوەی شەحنی گشتی بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان. وە پابەندین کە ئەم داهێنانانە بخەینە بەردەم هەموو کەسێک.
وێستگەکانی شەحنکردنی ئۆتۆمبێلی ئەلیکترۆنی
وەک پێشەنگێک لە ژێرخانی ئابوری، نیسان زیاتر لە ٢٣٠٠ وێستگەی شەحنکردنی خێرای هەیە لە ئەوروپا، تا ساڵی ٢٠٢٠ ئەم ژمارەیە دەبێت بە ٥٥٠٠. نیسان پابەندە بە دروستکردنی لێخوڕینێکی پتەو کە بۆ هەموو کەس بەردەست بێت، وە رێبازی هاریکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا داهێنەرانەکان بەکاردەهێنێت.
ئۆتۆمبێل بۆ ناو سیستمی تۆڕبەندی
نیسان ئێستا کاریگەریی سیستمی تۆڕبەندیی ئۆتۆمبێل (V2G) لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا تاقیدەکاتەوە، پێش ئەوەی بیخانە بەردەست هەموو ئەوروپا. هەروەها بە دەستگەیشتن بە وزەی نوێ دووبارە نوێبوونەوە، شۆفێرەکان دەتوانن ئۆتۆمبێلە ئەلیکترۆنیەکانیان لە ماوەی باجی هەرزان ببەستن بە تۆڕبەندییەکەوە، وە دەتوانن کارەبای خەزنکراو لە باتریی تۆتۆمبێلەکەیان لە ماڵەوە بەکاربهێنن، یان کاتێک شۆفێری دەکەن یان بیفرۆشنەوە بە تۆڕبەندیەکە.