کە ئۆتۆمبێلی خەونەکانت دەبن بە خەیاڵێکی بەرجەستە.
ئۆتۆمبێلی بیرۆکە
تەماشایەکی داهاتوو
"بیرۆکەکانمان لە بەها سۆزداریەکان وەردەگرین کە کڕیاران لە ئۆتۆمبێلێک چاوەڕێی دەکەن و نەک هەر خەبات بۆ بەدیهێنانیان دەکەن، بەڵکو لە سنوری خۆی زیاتریش دەڕۆن لە پێناویدا."
شیرۆ ناکامورا، جێگری باڵای سەرۆک و ئەفسەری باڵای تیمی داهێنەران لە Nissan Motor Co., Ltd
بیرۆکەی نیسانی فیژن ٢٠٢٠ی گران توریسمۆ
لە رەوایەتی بۆ ڕاستی و پاشان گەڕانەوە. بۆ وەڵامدانەوەی داوایەکی پەرەپێدەری گران توریسمۆ ٦، دیزاینەرە گەنجەکانی نیسان ئۆتۆمبێلێکی خەیاڵیان دروستکرد بەبۆنەی پانزەهەمین ساڵیادی یاریەکە. ئەم ئۆتۆمبێلە نایابە ڕاستییە وەک بیرۆکەیەکی بەرجەستە یەکەم جار هاوینی پێشوو لە فیستیڤاڵی گوودوود(Goodwood )ی خێرایی پیشاندرا. بەڵام ئەو کەسە بەختیارانە کێ بوون یەکەم جار "لێیانخوڕی"؟ بێگومان گەیمەرەکان(یاریکەرەکان)ی GT6. کەواتە ئایا نوسخە بەرهەمهێنراوەکە دەتوانێت لە ٢٠٢٠ بەسەر گردی گوودوود(Goodwood )دا سەربکەوێت؟ ئەوە دەبێت چاوەڕیی بینینی بکەین...
Sway
Sway نمونەیەکە کە مۆدێلی نەوەی داهاتوو چۆن دەبێت. بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە تامە ئەوروپاییەکان تێربکات، وەک بەرهەمێکی سۆزدار، قەراغدار و چێژبەخش دەردەکەوێت.
بیرۆکەی لانیا
بیرۆکەی لانیا (Lannia) دێتە ریزی خێزانە گەشەسەندوەکان کە تیشکی لەسەر مۆدێلەکانی چینە. لە لایەن چینەوە دیزاین کراوە، لە لایەن چینەوە دروستکراوە بۆ چینیەکان، دواتریش بۆ هەموو جیهان.
IDX FREEFLOW
IDx Freeflow فاشیۆن و ئەرکی لە دیزاینێکدا تێکەڵکردوە کە پڕە لە رەسەنیەت. کابینەیەکی ٤ سەرنشینی کە لە ژورێکی میوان دەکات بە هاوبەشی لەگەڵ ئەوانی تردا.
IDx NISMO
دایەلۆگی ئافراندنی هاوبەشی IDx NISMO رۆحی میراتی بۆکسە کۆنەکانی ئۆتۆمبێلە پێشبرکێکانی نیسانی دەرهێنا و هاوسەرگیری پێکرد لەگەڵ وردەکاریە سەرنجڕاکێشە نوێکان پێکرد. ئەنجامەکەی لە ئۆتۆمبێلێکی نەمردا دەردەکەوێت کە لە شوێنێکدا بەستراوەتەوە کە بەتەواوی هی خۆیەتی.