نييسۆن عێراق پارچەی راستەقینە ئەصلی و ئیکسسوار ی نیسان
پارچەی راستەقینە ئەصلی نیسان ، بەها رەسەنەکان و سەلامەتی راستەقینە
سەیارەی نیسانەکەت شایانی باشترین پارچەی یەدەگ و ئیکسسوارە ، پشتپێبەستنی درێژخایان و سەلامەتی و جۆرێتی پاساوە بۆ کڕینی باشترین پارچە بۆ سەیارەی نیسانەکەت.
پەرەپێدانی پارچەی راستەقینە و ئیکسسواری نیسان بە بەردەوامی پێش دەخرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە دروستبکرێت بۆ هەر مۆدێلێک. بەدرێژایی مەودایەکە، جۆرێتی و بەکارهێنانەکەی سەلمێندراوە تاوەکی باشترین پشت پێبەستنت لە نیسانەکەت بداتێ.
لەبەرئەوە، دڵنیابە کاتێ سەیارەکەت لە خزمەتگوزاریدایە، نەک تەنها خزمەتگوزاری (صیانە) یان چاکردنەوە لە دەستی کەسانی پسپۆڕدایە کە زانیاری بلیمەتانەیان هەیە دەربارەی هەر شتێکی پەیوەست بە سەیارەکەت، بەڵکو دەتوانی پشتببەستی بە جۆرێتی درێژخایەنی و گونجاوترینی پارچەی یەدەگ لە هەموو کاتێکدا.
بۆچی پارچەی راستەقینە ئەصلی و ئیکسسوار نیسان؟
- ئەوپەڕی سەلامەتی و پشت پێبەستن
- تاقیکراوەتەوە کە بە باشترین شێوە گونجاوبێت بۆی
- بوونی پارچەکان بە نرخێکی رکبەرکێکەر
- گەرەنتی دەگرێتەوە
پێداگیری لەسەر پارچەی راستەقینە ئەصلی و ئیکسسوار نیسان بکە
فلتەری روون
فلتەری روون
· بەدڵنیایی هەموو پارتیکلەکانی پیسی لە روونی سووڕاوە لە بزوێنەر لادەبات و جۆرێتی روونی دابیکراوی بزوێنەر لەژێر هەموو بارەکانی کردکردن دەپارێزێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمترین داخورانی بزوێنەر.
· بەرگەی پلەی بەرزی گەرمی دەگرێت بە هۆی جێگیری دروستکردنیان، تەنانەت لە کاتی لینجی زۆریش، وەک لە کاتی ئیشپێکردنی سەرەتا یان پلەی گەرمی نزم.
· بەرگەی لۆودی تا ٢٠ بار bar 290 PSI دەگرێت، بەهۆی بەرگەگرتنی فشاریان و بەرگەگرتنی داخورانی ناوەوە
· هیچ شتێک مەهێڵە بەسەریدا سەرنەکەویت. بە مادەی جۆرێتی ئاستبەرزی دژە دزەکردن و کۆنێکتەری زۆر وردی گونجاو دابینکراون.
· تایبەتمەندی فلتەرەکە بەشێوەیەکی ورد دیزاینکراوە بۆ ئەوەی گونجاوبێت لەگەڵ داواکاری ئەدائی بەرزی بزوێنەرەکانی مۆدرن.
پادەکانی برێیک
پادەکانی برێیک
· دڵنیایی باشتری ئەدائی برێیککردن و ماوەی برێیککردنی کورت دەکات و، بەمشێوەیەش سەلامەتی تەواو دابیندەکات بۆ باردۆخی زۆری ئاوو هەواو خێراییەکان
· بەشێوەیەکی تایبەتی دیزاینکراوە بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەل کێشی سەیارەکەو خێرایی زۆر. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێکهاتەی ماددەکە ، کێش و ئەستووری دیسک و پادەکان بەپێی جۆری بزوێنەری بەکارهاتوو دەگۆڕدرێت.
· دەتوانن بەرگەی باری زۆر نالەبار بگرن. سەرەڕای ئەوەی کە دەتوانرێ پادەکانی برێیک بۆ دیسکەکان جێبەجێبکرێن بە یەک تەنی هێز لەکاتی وەستانی لەناکاو (فریاکەوتن)، دیسکی برێیکەکان نە تێک دەچن نە دەشکێن.
· کاردانەوەیان جێگەی پشت پێبەستنە تەنانەت لەژێر پلەیەکی گەرمی زۆر بەرزدا
· بە هێمنی و نەرمونیانی کاردەکەن. هیچ دەنگێکیان لێوە نایەت و هیچ لەرزینێک لەسەر پێدالی برێیک هەست پێناکرێت
· خزمەتێکی درێژ دابیندەکەن کاتێ کاتێک دیسکی برێیکی راستەقینە و پادی برێیکی راستەقینە بەکاردێت
قایش تایمەر
قایش تایمەر
· لە ریشاڵی بەرز-بەهێزی دەستکردو شووشەیی دروستکراون. دژی داخوران بە ماددەیەکی بەرگەگر رووپۆشکراون ودەتوانن بەرگەی باری نالەبار بگرن ، بە بەردەوامی لەژێر کۆمەڵێک بارودؤخی بەرفراواندا بەکاردێن
· زۆر بە تووندی بەرگەی گەرمی و شێ دەگرن و دەتوانن بەرگەی گۆڕانکاری پلەی گەرمی بگرن لە ساردییەکی جەمسەرییەوە بۆ گەرمی سووتێنەری بزوێنەر.
· بە باشترین شێوە لەگەڵ تووندکەرە رەسەنەکانی نیسان کاردەکات بە پاراستنی تووندی نمونەیی قایشەکە لە هەموو کاتێکدا. ئەمە تەمەنی خزمەتکردنیان درێژدەکات.
· بەشێوەیەکی گشتی، نیسان قایش تایمەر لەگەڵ تووندکەرەکانی پەیوەست و خڕیلەکانی – سۆڕان پێچەوانە دەگۆڕێن، چونکە هەروەها ئەو پارچانەش دووچاری خوران دەبن. گۆڕینی ئەو پارچانە لە هەمان کاتدا پەسندە، چونکە تێچووی ئەنجامدانی کاری ئاڵۆزی وەها تەنها یەکجار دەبژێردرێت (وەردەگیرێت). زیاد لەوەش، قایش و کیتی خڕیلەکان نرخیان کەمترە لە کۆی نرخی پارچەکان بە جیا .
پلاگەکانی سپارک (پلاگەکان)
پلاگەکان
· بەشێوەیەکی تایبەت بۆ هەر جۆری بزوێنەرێک و کاری پشت پێبەستوو دیزاینکراون، رێگە دەدەن بزوێنەرەکە بە باشترین ئەدائی کاربکات.
· پلەیەکی بەرزی بەرگەگرتنیان هەیە لە دژی داخوران و پێکهاتنی نیشتەنی
· سپارکێکی جێگیر دابیندەکات بەهۆی باش دیزاینکردنی جەمسەرە کارەباییەکانی (ئیلێکترۆد) و مسۆگەرکردنی سووتانی تەواوی تێکەڵەی سووتەمەنی- هەوا لە رێگەی خێرا بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە.
· کەمکردنەوەی ڤۆڵتییەی پێویست بۆ داگیرساندن بەهۆی نزمی بەرگەگرتنی ئیلێکترۆد. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پشت پێبەستنێکی گەورەتر هەیە لەنێوان ماوەی جێگۆڕکێکردنی سپارکی دیاریکراوی پلاگ
· ئەدائی کارکردنی زۆر نەرمو نیان و لێخوڕینێکی ئاسوودەییانە لە هەموو کۆمەڵی بزوێنەرەکاندا دابیندەکات، بەمشێوەیەش رێگە بە بەدەنگەوەهاتنێکی وردی بزوێنەرەکە دەدات.
· دەیپارێزێت لە دژی گەرمبوونی رادەبەدەری نێوخۆیی و ئەو زیانانەی کە لێیەوە دروست دەبن، بەهۆی دیزاینی پێشکەوتووی لابردنی گەرمی
· کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سووتەمەنی و کەمکردنەوەی دەرکردنی گازەکان بە هۆی دانانی زۆر رێکی سپارکەکان لەنێو ژووری ی سووتاندندا
فلتەرەکانی هەوا
فلتەرەکانی هەوا
· بە تەواوی گونجاون بۆ بزوێنەری هەر جۆرە سەیارەیەکی نیسان. یارمەتیدەدەن لە دڵنیاکردنی ئەوەی کە تێکەڵەی سووتەمەنی – هەوا پاکە لە پارتیکل و بە وردی پێوراوە، بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە بتوانێ بە ئەوپەڕی ئەدائی کاربکات
· بە شێوەیەکی پشت پێبەستن هەموو پارتیکلی پیسی لەنێو هەوادا فلتەردەکات، لە هەمان کاتیشدا دڵنیایی دەکات لە وەرگرتنی بڕێکی دیاریکراوی هەوا
· توانایەکی بەرزی مژینی هەیە بەهۆی دروستکردنی ئەندازیاری تایبەتی پێچەکانی کاغەزی فلتەری، نەخش و لۆچی تایبەتی کاغەزەکە و، رووی گەورەی فلتەرەکە
· بە شێوەیەکی زۆر گونجاو دەچێتە نێو شوێنەکەی و داخستنێکی تەواو دابین دەکات. ئەمە رێگە لە هەر هەوایەکی نافلتەرکراو دەگرێت بچێتە نێو بزوێنەرەکە.
· دڵنیایی دەکات کەوا ئاستەکانی سووتانی تایبەتی سووتەمەنی و دەرچوونی گاز بەدرێژایی کات زیاد ناکات – کە سوود بە هەردوو ژینگەو گیرفانت دەگەیەنێت.
وردەکاری پەیوەندیکردن بۆ پارچەی یەدەگ