دیزاین
بەناو پێشانگای دیزاینی دەرەکیدا بگەڕێ
کانزای مۆدێرن
دیزانی دەرەکی
دیزاینێکی مەزنی دەرەکی نیسان ئەڵتیما، لە هێڵە بەهێزەکانەوە بۆ لایتە LED-یەکانی، تێڕوانینێکی مۆدێرنە کە شکڵەکەی لە تاقیکردنەوەی بای بەهێز دەرچووە و پاشان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی داهێنەرانە پلەکانی بڕیوە و گەیشتووە بە لوتکە. ئەنجامەکەی؟ سیدانێکی(ئۆتۆمبیلێکی قەمەرە) جوان دیزاینکراو کە سەر و ڕووخساری شێوەیەکەی وەک یەک سەرنج رادەکێشن.
ستایلی روویەکی ناوازە
عەتەرە نوێکەی ئەڵتیما رویەکی گرژتر و ناسنامەیەکی پێدەبەخشێت کە ئاماژەیە بۆ توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ئۆتۆمبێلەکە.
با چونەژوورەوەکەت ناوازە بێت.
لایتە LED-یەکانی ئەڵتیما ناسنامەیەکی پێدەبەخشن کە کاریگەریەکی لەیادنەکراو جێدەهێڵن – شەو بێت یان رۆژ.
کاریگەریەکی درێژ بەجێبهێڵە
لایتە شازەکانی پشتەوەی نیسان ئەڵتیما تەنها لەبەر ستایڵ و دیزاینە دەوڵەمەندەکەیان ناوازە نین، بەڵکو بۆ دەرکەوتنە بریقەدارەکانیان.
هەوا ببڕە
دیزانی دەرەکیی ئایرۆداینامیکیی نیسان ئەڵتیما بە دەلاقی عەتەری چالاک (تەنها جۆری ٤ سلیندەر) زیاتر دەوڵەمەند کراوە، ئەم دەلاقی عەتەرە لە رێگای سەرەکیدا ئۆتۆماتیکی دادەخرێت تا بەرهەڵستیی هەوا کەمبکاتەوە و لێهاتوویی زیاد بکات.
با هەموویان هەوایەک بگۆڕن
ئەڵتیما SR
تەماشاکردنێکی دیزاینە سپۆرتیەکەی ئەم ئۆتۆمبێلە بەسە و شتێک بە روونی دەردەکەوێت – نیسان ئەڵتیما SR واتە ئەدا و کارکردن. هەروەها لەگەڵ دەبڵی چالاک لەسەر ویلی داڕشتەی ١٨، ترپەی دڵت بەرزدەبێتەوە بەهەمان خێرایی سەرنج راکێشانی چواردەورەکەت.
سەیرکردنێکی سەرسامکەری لایتی ڕێگا
ئەوەی زیاتر ئەڵتیما SR جیادەکاتەوە، لایتی تەمەکەیەتی کە ناوازەکەی هەمووان ئاگادار دەکاتەوە ئەم ئۆتۆمبێلە وەک ئەداکەی، بایەخی زۆری بە ستایلەکەشی داوە.
پێشکەشکردنی گەشتێکی هەستبزوێن
چونکە بەتایبەتی بۆ SR دیزاین کراوە، ویلی داڕشتەی ئەلەمنیۆمی ١٨ ئەوە نەک تەنها کێشەکەی بۆ ئەدایەکی باشتر کەم دەکاتەوە، بەڵکۆ ئەو پەیامەیش دەگەیەنێت کە کێبڕکێ لەم ئۆتۆمبێلەدا تەنها قسە نیە.
ئەو شوێنەی ئاسودەیی پێشڕەوە
ناوەوە
دیزاینە قەشەنگەکەی ناوەوە بە کوشنی چەرمی تێکەڵ و شاهانە سڵاوت لێدەکەن. لەوێوە، سەرنجی نەخشەی ئەو شوێنە ناوازە دەدەیت کە تایبەت بە شۆفێر دروستکراوە. هەموو ئەوانەی لە چواردەورتدان؛ ستایل، ئاسودەیی و کواڵێتی کەرەستەکان بۆ ئەوەن کە بیرتبخەنەوە ئەڵتیما ئاسودەکردنی تۆی بە دڵ هەڵگرتووە.
کوشنەکەی روناکی رادەکێشێت
نەخشەی ستونەکەی ناوەڕاستی زیاتر ئەندازیارانەیە، بە ئاسانی دەستت بە هەموو کۆنتڕۆڵەکان دەگات. سودێکی تر؟ دیزاینە خاوێنەکەی هەستێکی شاهانە بۆ بەشی ناوەوە زیاد دەکات. ئەوەش بەڵگەی زیاتر کە ئەڵتیما تۆی بەلاوە گرنگە.