ئەدا
بزوێنەری بەنزین
ئەو پەڕی هێزو خێرایی
نیسان پاثفایندەر لە هەر سووڕانەوەیەکدا، ئەدائێکی داینامیکی پێشکەش دەکات سەیارەی نیسان پاثفایندەر بە بزوێنەری ٣.٥ لیتری و ٦ سلندەری و هێزی ٢٦٠ ئەسپ، سەیارەیەکی نمونەییە بۆ گەڕان لەسەر شەقامەکان و راکێشانی بەلەمێکی گەورە هێزێکی نایابی هەیە بۆ خێرایی زۆر لەوکاتەی کە کاریگەرە لە ئابووریکردنی سووتەمەنی لە گەشتە دوورەکاندا کە لە پێشتن
سیستەمی All-Mode 4X4-i
پەنجە بنێ بە دوگمەی دەرەوەی رێگا OFF-ROADS
بە سیستەمی All-Mode 4X4-i ، سیستەمێکت هەیە کە بە توانایە لەسەر رێگا ، بەهەمان شێوەش لە دەرەوەی رێگا و تاکە سەیارەیە لە جۆرکەی ( کلاسەکەی) کە هەڵبژاردنی مۆدی لێخوڕینەکانت هەیە
هەڵبژاردنی مۆدی لێخوڕین
دەتوانی سیستەمی هێزی
پاڵدانی دووی2WD ی بەردەوام هەڵبژێری بۆ کارایی رەها مۆدی ئۆتۆماتیکی بەشێوەیەکی جێگیر چاودێری بارودۆخ دەکات و هاوسەنگی لەنێوان ویلەکانی پێش و دواوە بۆ باشترین
هێزی راکێشان رێک دەخات و مۆدی 4WD Lock Mode بژاردەی تۆیە بە بارە هەرە بەرنگارەکان (ئاستەنگە گەورەکان)
پێشاندەری هێز
پێشاندەری پێشکەوتووی یاریدەدەری لێخوڕین پێشانت دەدات کە نیسان پاثفایندەرەکەت لە کاردایە کاتێک هێز دابەشدەکات لەنێوان ئەکسلەکانی پێش و دواوە، یارمەتیت دەدات کە هێزی راکێشان و کۆنترۆڵت پێبدات و بۆ گەیشتن بە شوێنی مەبەست
هەوراز و نشێو
کاتێک گەشتکەران (سەرنشینان) دەتبەن بۆ سەر رێگای زۆر لێژ، یاریدەدەری گرد دەست بەکارکردن دەکات و رێگە دەگرێت لە گەڕانەوەی سەیارە بۆ دواوە کاتێک دەستپێدەکەیت و لە لێژاییەکە دوورت دەخاتەوە سیستەمی کۆنترۆڵکردنی
هاتنەخوارەوە لە گرد هاتنەخوارەوەت باشتر بەڕێوە دەبات ئەویش لە رێگەی رێکخستنی ئۆتۆماتیکی خێراییەکەت و فشاری برێیک تا یارمەتیت بدات لە کۆنترۆڵکردنی خێرایی رۆیشتن