نوێترین هەواڵ نەوەی حەوتەمی ئایکۆنی نیسان پاترۆڵ لە ئەبوزەبی پەردەی لەسەر لادرا
٣ی سێبتێمبەری ٢٠٢٤

مۆدێلی نوێ ڕێز لە میراتی بەناوبانگی پاترۆڵ دەگرێت، لەگەڵ پێشکەشکردنی داهێنانی زیاتر بۆ داهاتوو
تایبەتمەندییە نوێیەکان، دیزاینێکی بوێر، بزوێنەری V6 دوو-توربۆی بەهێز، گێڕی ٩ خێرایی، نیسان کۆنێکتی ٢.٠ی پێشکەوتوو و ناوەوەی پرێمیەم لەخۆدەگرێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی باشتری لێخوڕین
ئەبوزەبی، ئیمارات (٣ی سێپتێمبەری ٢٠٢٤) - ئەمڕۆ نیسان لە بۆنەیەکی تایبەت بە پیشاندانی بۆماوەیی و داهێنان، نیسان پاترۆڵی نوێی بۆ یەکەم جار پیشاندا، کە هەنگاوێکی نوێیە بۆ ئەم ئایکۆنە. مۆدێلی نەوەی حەوتەم لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە ئەبوزەبی لەلایەن ماکۆتۆ ئوچیدا، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیسان مۆتۆر، پەردەی لەسەر لادا، کە میرەکان، کەسایەتییە گرنگەکان، بەڕێوەبەرانی جیهانی نیسان، بریکارەکان، هاوبەشەکان، میدیا، کڕیاران و کارمەندان ئامادەی بوون.
لە یەکەم نمایشی جیهانیدا، دواترین مۆدێلی پاترۆڵ و چەندین پێشکەوتنی گرنگ پێشکەش کرا - لەوانە دیزاینێکی نوێی سەرنجڕاکێش، بزوێنەری V6 دوو-توربۆی بەهێز، گێڕی ئۆتۆماتیکی ٩ خێرایی و هەڵواسینی هەوایی گونجێنراوی تایبەت بۆ باشترکردنی توانای لەسەر هەموو ڕێگایەک. دەوڵەمەندکراو بە تەکنەلۆژیای زیرەک لەوانە نیسان کۆنێکت ٢.٠ لەگەڵ گووگڵی تێدا دامەزراوە، پرۆپایلۆت، و سیستەمی دەنگی پرێمیەمی کلیپش، ئەزموونێکی باشتری لێخوڕین پێشکەش دەکەن، لەگەڵ دابین کردنی ئاسوودەییەکی تایبەت لە کابینەی پرێمیەمدا.
ماکۆتۆ ئوچیدا، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیسان مۆتۆر، وتی: "پاترۆڵی نوێ نموونەیەکی سەرەکییە لەو مۆدێلە سەرنجڕاکێش و بەهێزانەی کە لە ژێر پلانی بازرگانی جیهانیمان، ئارک، پێشکەشی دەکەین. نەوەی حەوتەم بازدانێکی بوێرانەیە بەرەو پێشەوە، کە کارایی بێوێنە، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و ئامادەبوونێکی باڵادەست تێکەڵ دەکات بۆ پێناسەکردنەوەی ئەوەی کە SUV دەتوانێت چی بێت. بە مێژووی زیاتر لە ٧٠ ساڵ، پاترۆڵ بە تەواوی مەبەستی کۆمپانیاکەمان بەرجەستە دەکات کە 'داهێنان بۆ دەوڵەمەندکردنی ژیانی خەڵک'."
تیێری ساباغ، جێگری بەشی سەرۆکایەتی، سەرۆکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، شانشینی عەرەبی سعودیە - نیسان، ئینفینیتی، وتی: "نیسان پاترۆڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاترە لە تەنها ئۆتۆمبێلێک؛ هێمایە بۆ سەرکێشی، شانازی و بەردەوامی. ئەم مۆدێلە نوێیە بە ڕۆحی ڕاستەقینەی ئەم ناوە ئایکۆنییەی کردووە بە ئەفسانەی میراتێک کە بە پەیوەندییە قوڵەکان لە ماوەی دەیەکانی پێشوو لە ئەزموونی هاوبەش و گەشتە پڕ بیرەوەرییەکان بە ناوچە جیاوازەکاندا دروستی کردووە. ئەمە پیشاندەری پابەندبوونی نیسانە بۆ دروستکردنی ئەزموونی ئۆتۆمبێل کە لەگەڵ خواستی کڕیارەکانمان یەکدەگرێتەوە - و ئێمە شانازی دەکەین بە پێشکەشکردنی ئەم هەنگاوە نوێیە لە گەشتە سەرنجڕاکێشەکەی پاترۆڵ."
ئایکۆنێک دروستکراو بۆ سەرکێشی
نیسان پاترۆڵی نوێ نیشانەی شکۆیە، کە دیزاینێکی جوانی پرێمیەم لەخۆدەگرێت کە ئامادەبوونی سەرنجڕاکێشی سەر ڕێگاکانی بەرز دەکاتەوە، کاریگەرییەکی بینراوی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات کە میراتی براندەکە لەگەڵ بینینێکی پێشکەوتوو یەکدەگرێتەوە. بە گرتنی جەوهەری فەلسەفەی دیزاینی جیهانی نیسان، ستایلی دەرەوەی پاترۆڵی نوێ ڕووخساری تایبەتی خۆی باشتر دەکات بۆ پیشاندانی ڕواڵەتێکی 'نەشکاو' کە ڕەنگدانەوەی توانای بەهێزیەتی، کە بە هێڵە بوێر و هەڵکۆڵراوەکان، ڕێژە هاوسەنگەکان و گۆشەی نزیکبوونەوە و دوورکەوتنەوەی سەرنجڕاکێش دەناسرێتەوە.
پابەندبوونی نیسان بە دیزاینی وردی لایتی ژێر دەرگاکەی دەردەکەوێت، کە خۆکارانە چالاک دەبێت کاتێک سەرنشینەکان لەگەڵ کلیلی فۆب نزیک ئۆتۆمبێلەکە دەبنەوە یان کاتی کردنەوەی دەرگاکان. لایتەکە نەخشێکی تایبەتی کۆن ڕووناک دەکاتەوە کە ئایکۆنی نیسان پاترۆڵ لە بیاباندا پیشان دەدات، لەگەڵ دەقی "لە ساڵی ١٩٥١ەوە" کە مێژووی بەرهەمهێنانی SUVەکە دەردەخات. ئەم تایبەتمەندییە ئاماژەیەکە بۆ پرەنسیپی ژاپۆنی ئۆمۆتیناشی، یان میواندارییە، کە دڵنیا دەکاتەوە هەر کارلێکێک لەگەڵ پاترۆڵ هەستێکی تایبەت و بەخێرهاتن دەبەخشێت.
ئالفۆنسۆ ئالبایسا، جێگری باڵای سەرۆکایەتی بۆ دیزاینی جیهانی، کۆمپانیای نیسان مۆتۆر، وتی: "نیسان پاترۆڵی نوێ هێز، هاوسەنگی و متمانە پیشان دەدات. ئێمە بە سەختی کارمان کردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بەردەوام دەبێت لە ناسینەوەی یەکسەری وەک ئایکۆنی سەرکێشی لە سەرتاسەری جیهان. دیزاینە نوێیەکەی میراتی شەش نەوە لە توانای بێوێنەی لێخوڕینی چوار-تایە، ئاسوودەیی و شکۆ هەڵگرتووە. ئاستی سەرنجدان بۆ وردەکاری، کەرەستەکان و جۆری دروستکردن ئاست بەرز دەکاتەوە. ئەو کڕیارانەی کە حەزیان لە گەڕانی ئارام و بێ ماندو بوونە یەکسەر عاشقی پاترۆڵی نوێ دەبن."
هێز. کارایی. وردی.
نەوەی حەوتەمی نیسان پاترۆڵ بەهێزترین پاترۆڵە لە مێژووی نیساندا - پێوەری نوێ دادەنێت لە کاراییدا بە تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێش لە وەڵامدانەوە، پێشکەوتوویی و کاریگەری.
ئەم مۆدێلە نوێیە گۆڕانکارییەکی گەورەیە بە بەراورد لەگەڵ مۆدێلەکانی پێشوو، و دەوڵەمەند کراوە بە دوو بژاردەی نوێی بزوێنەر تێیدا.
لە ناوەڕۆکی ئەم ئۆتۆمبێلە بەهێزەدا، بزوێنەرێکی نوێی V6 دوو تۆربۆیی ٣.٥ لیتری هەیە، کە ٤٢٥ هێز و ٧٠٠ نیوتن میتەر گوڕ دەبەخشێت. ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە بزوێنەری V8ی پێشووی پاترۆڵ - کە ٧٪ زیادبوون لە هێز و ٢٥٪ زیادبوون لە گوڕدا بەدەست دەهێنێت، لەگەڵ باشترکردنی بەکارهێنانی سووتەمەنی بە ڕێژەی ٢٤٪.
هەروەها بژاردەیەکی تری بزوێنەری V6ی ٣.٨ لیتری سروشتی هەیە، کە ٣١٦ هێز و ٣٨٦ نیوتن میتەر گوڕ بەرهەم دەهێنێت.
بزوێنەری نوێی V6 دوو تۆربۆیی بە چەندین باشترکردن دیزاین کراوە، لەوانە, باشترکردنی وەڵامدانەوەی پێدانی گاز بۆ خێراکردنەوەی زیاتر, وە کاریگەری بەرزی سووتان بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین هێز، لەگەڵ ڕووپۆشی ئاوێنەیی بۆ باشترکردنی کاریگەری گەرمی.
تۆربۆچارجەرەکە بەرگەی گەرمی بەرز دەگرێت و کارایی بەرز دەپارێزێت لە دۆخە سەختەکاندا. هەروەها پاڵەپەستۆی ڕۆنی تایبەت دڵنیایی چەورکردنی بەردەوام دەکات لە لێژی و سەرەوژووردا، کە ئەمەش کارایی باش دەستەبەر دەکات لە هەموو جۆرە زەوییەکدا.
ئەم گۆڕانکارییە جەخت لەسەر پابەندبوونی نیسان دەکاتەوە بە پێشخستنی تەکنەلۆژیا بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە باشترین کاریگەرییەکانی سووتەمەنی لە پۆلەکەیدا، بەبێ کەمکردنەوەی ئەو کاراییە باڵایەی کە ناوی پاترۆڵی پێ ناسراوە.
بەکارهێنانی گێربۆکسی ئۆتۆماتیکی نۆ خێرایی نوێ، ئەزموونی لێخوڕین باشتر دەکات، چ لە شەقامەکانی شار بێت یان لە ڕێگا سەختەکان بێت. ئەم گێربۆکسە پێشکەوتووە، کە لەگەڵ گۆڕەری خێرایی لەسەر ستیرنگ پێکەوە دانراوە، دڵنیایی خێرابوونەوەی بێ کێشە و گۆڕینی خێرایی ئاسان دەکات بۆ گەشتێکی بەردەوام نەرم و خێرا.
ساسپێنشنی نوێش تەکنەلۆژیای داپەستێنەری ئەلیکترۆنی (e-damper) بەکاردەهێنێت کە بە شێوەیەکی خۆکار ڕێکخستنەکانی داپەستێنەر دەگۆڕێت بەپێی دۆخی لێخوڕین، بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونێکی زیاتر کۆنترۆڵکراو و ئارام لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا.
پاترۆڵی نوێ سیستەمێکی ساسپێنشنی هەوایی خۆگونجێنی نوێی تێدایە وەک ستاندارد - کە ڕێگە دەدات بە گۆڕینی بەرزی ئۆتۆمبێلەکە, و لێخوڕینی ئاسان لەسەر ڕێگا ئاساییەکان، هەروەها کارایی باش لە دەرەوەی ڕێگا ئاساییەکان.
هەروەها لەگەڵ باشترکردنی کاریگەری ئایرۆداینەمیک، سواربوون و دابەزینی ئاسانی سەرنشین دەستەبەر دەکات و بارکردن و داگرتنی کەلوپەل ئاسان دەکات.
شۆفێرەکان دەتوانن لێخوڕینەکەیان تەواو بکەن بە هەڵبژاردنی شەش جۆری جیاوازی لێخوڕین وەک ئاسایی، لمین، بەردەڵان، قوڕ، ئابووری، وەرزشی.
هەروەها پاترۆڵی نوێ بۆ یەکەم جار لە مێژووی نیسان، سیستەمێکی نوێی گۆڕینی چوار تایە پێشکەش دەکات. ئەم سیستەمە لێخوڕین ئاسان دەکات لەسەر هەموو جۆرە ڕێگایەک و ڕێگە بە شۆفێر دەدات بە ئاسانی مۆدەکان بگۆڕێت و بەسەر ڕێگا سەختەکاندا زاڵ بێت.
لە ژێر هەموو ئەم تایبەتمەندییانەدا، کۆمەڵێک سیستەمی پێشکەوتووی شاسی و یارمەتیدەری ئەلیکترۆنی هەن، لەوانە، کۆنترۆڵی دینامیکی ئۆتۆمبێل و کۆنترۆڵی گرتنی سیستەمی چاودێریکردنی پەستانی تایە.
ئەم سیستەمانە بۆ باشترکردنی وەڵامدانەوەی کاتی و سەلامەت بەکاردێن لە هەر دۆخێکی ڕێگادا.
دیکۆری ناوەوەی نوێکراوەتەوە و کورسی چەرمی نەخشێنراوی نوێی تێدایە کە ئاستێکی نوێی کەشخەیی پێشکەش دەکات، لەگەڵ وردەکارییەک کە لە هونەری دارتاشی ژاپۆنی کومیکۆوە وەرگیراوە. هەروەها کوشنەکان خاوەنی تایبەتمەندی مەساج و هەشت-شێوازی ڕێکخستنن، هاوسەنگییەکی تەواو لە نێوان پاڵپشتی و پشتگیری ئێرگۆنۆمیک دروست دەکەن بۆ گەیشتن بە ئاسوودەییەکی نایاب.
بۆ زیاتر کردنی هەستی بەرفراوانی، پاترۆڵ خاوەنی کابینەیەکی بەرفراوانە لەگەڵ سەقفێکی شووشەیی پانۆرامی ستاندارد کە کاتێک بتەوێت ڕووناکی سروشتی دەهێنێتە ژوورەوە. کوشنەکانی ڕیزی یەکەم و دووەم بە تەکنەلۆژیای پشتگیری بڕبڕەی پشت ڕازاونەتەوە کە لە ناسا-وە ئیلهامی وەرگرتووە، بۆ باشترکردنی شێوازی دانیشتن و کەمکردنەوەی ماندووبوون دیزاین کراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دوگمەی "پیانۆ"ی ئاسۆیی E-shifter کە بۆ یەکەمجار لە پاترۆڵدا دانراوە، ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ هەڵبژاردنی گێڕەکان، کە ئاسانکاری زیاد دەکات و ئەزموونی لێخوڕین بە لێدانی دوگمەیەک نوێ دەکاتەوە.
ناوەوەی نیسان پاترۆڵی نوێ شاشەیەکی گەورەی ٢٨.٦ ئینجی ئاسۆیی هەیە. ئەم شاشەیە لە دوو شاشەی ١٤.٣ ئینجی پێکهاتووە و دەتوانیت لێی ڕێنیشاندەری ڕێگا، سیستەمی ڕابواردن و زانیاری ئۆتۆمبێلەکە ببینیت. هەموو شتەکان بە دەستلێدان کار دەکەن کە ئەمەش ئاسان و سەلامەتە.
بۆ سەرنشینەکانی دواوەش دوو شاشەی ١٢.٨ ئینجی هەیە. لەسەر ئەم شاشانە دەتوانن فیلم و ڤیدیۆ ببینن و یاری بکەن. هەروەها دەتوانن ئامێری خۆیان بە Miracast، HDMI یان USB پێوە ببەستن.
شاشەکان بە دەستلێدان کار دەکەن و زۆر بە خێرایی وەڵام دەدەنەوە. بەهۆی دانانی شاشەکانەوە، شوێنی زیاتر لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دروست بووە و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ڕێکوپێک و پاک و خاوێنە.
لەگەڵ شاشەکان، سیستەمێکی ڕووناکی ناوەوەی تێدایە کە ٦٤ ڕەنگی جیاوازی هەیە. دەتوانیت ڕەنگەکان و پشتەوەی شاشەکان بەدڵی خۆت بگۆڕیت. ئەمەش وا دەکات کە کەشی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئارام و دڵگیر بێت.
پاترۆڵی نوێ سیستەمی دەنگی کلیپش پرێمیەمی تێدایە کە ١٢ سپیکەری هەیە. ئەم سیستەمە لە هەندێک جۆری پاترۆڵدا هەیە.
ئەندازیارانی نیسان و کلیپش پێکەوە کاریان کردووە بۆ دروستکردنی سیستەمێکی دەنگی زۆر بەرز کە دەنگێکی زۆر ڕوون و پاک دەردەکات.
تەکنەلۆژیای DynamicAudioReveal بەکارهاتووە کە بەپێی دۆخی دەوروبەر دەنگەکە ڕێک دەخات، بۆ ئەوەی هەمیشە دەنگەکە ڕوون و پاک بێت.
هەروەها سیستەمی DJX 3D Surround بەکارهاتووە کە وا دەکات هەست بکەیت لە کۆنسێرتێکدایت و دەنگەکە لە هەموو لایەکەوە دێت.
پاترۆڵی نوێ سیستەمێکی ساردکردنەوەی پێشکەوتووی تێدایە کە پێی دەوترێت تەکنەلۆژیای ساردکردنەوەی بایۆمەتری. ئەم تەکنەلۆژیایە لەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا بۆ یەکەمجارە بەکاردێت.
سیستەمەکە بە شێوەیەکی ژیرانە کار دەکات، سێنسەری تایبەتی تێدایە کە پلەی گەرمی لەشی سەرنشینەکانی ڕیزی پێشەوە و دووەم دەپێوێت و بەپێی ئەو پێوانەیە، خۆی ڕێڕەوی هەواکە ڕێک دەخات و
هەر کەسەو بەپێی پێویستی خۆی هەوای سارد وەردەگرێت، گرنگ نییە دەرەوە چەند گەرمە، هەمیشە ئاسوودەیت دەپارێزێت.
ناوەوەی پاترۆڵ لە هەموو ئۆتۆمبێلەکانی هاوشێوەی خۆی فراوانترە، بەتایبەتی لە ڕیزی دووەم و سێیەم. ئەمەش وای کردووە زۆر گونجاو بێت بۆ خێزان و کۆمەڵە گەورەکان.
کورسییەکانی EZ Flex بە شێوەیەکی نوێ دروستکراون، دەتوانیت بە ئاسانی بچیتە ڕیزی سێیەم و پێویست ناکات کورسی منداڵ لابەیت بۆ چوونە ڕیزی سێیەم.
کورسییەکانی ڕیزی سێیەم بە کارەبا داخ دەبن و دەکرێنەوە، وە لە ڕێگەی شاشە گەورەکەوە دەتوانیت کۆنترۆڵیان بکەیت بەئاسانی وە دەتوانیت بۆشایی دروست بکەیت کاتێک پێویستت بە شوێن هەیە.
ناوەوەی پاترۆڵی نوێ ٣٠٪ شوێنی زیاتری هەیە بۆ بار لە چاو مۆدێلەکانی پێشوو. هەروەها ٩ لیتر شوێنی هەیە لە سندوقی داشبۆرد و کۆنسۆڵدا.
هەیکەلی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکی نوێ دروستکراوە کە لەرینەوەی ئۆتۆمبێلەکە کەمترە و شووشەی دەنگ دامرکێنەری تێدایە کە دەنگی دەرەوە ناهێڵێت بێتە ژوورەوە.
بەکارهێنانی کەرەستەی وایان کردووە ئەم هەموو گۆڕانکارییانە درووست بێت و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە هێمنتر و بێدەنگتر بێت.
سەلامەتی پێشکەوتوو و پەیوەندی نەوەی داهاتوو
پاترۆڵی نوێی نیسان سیستەمی NissanConnect 2.0 ی تێدایە کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی ڕێنیشاندەر، پاراستن و کاتبەسەربردن لە یەک پلاتفۆرمدا کۆدەکاتەوە.
ئێستا لە ئیمارات و سعودیە بەردەستە و بەم زووانە دەگاتە وڵاتەکانی تری کەنداو. ئەمە یەکەم ئۆتۆمبێلی نیسانە لە ناوچەکەدا کە سیستەمی گووگڵی تێدا دامەزرێنراوە، کە وا دەکات بەکارهێنەر بە ئاسانی ژیانی دیجیتاڵی خۆی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی یەک بخات.
سیستەمی NissanConnect 2.0 گووگڵ ماپسی تێدایە. کاتێک بەکارهێنەر بە ئەکاونتی گووگڵی خۆی دەچێتە ژوورەوە، دەتوانێت شوێنە دڵخوازەکانی ببینێت و پێویستی بە مۆبایل نامێنێت.
سیستەمەکە ڕێنیشاندەری ڕاستەوخۆی هەیە و دۆخی هاتوچۆ پیشان دەدات. بەشێوەیەکی پارێزراو دەتوانیت بچیتە ناو ئۆتۆمبێلەکە و چەندین بەرنامەی کات بەسەربردنیشی تێدایە.
بە یارمەتیدەری گووگڵ، شۆفێر دەتوانێت بە دەنگ فەرمان بدات و دەست بۆ شتەکان نەبات. دەتوانێت بڵێت "Hey Google" و کۆنترۆڵی میدیا بکات، پلەی گەرمی بگۆڕێت، شوێنی نوێ بدۆزێتەوە لەگەڵ
زۆر شتی تر. هەروەها دەتوانێت لە گووگڵ پلەی چەندین ئەپ دابەزێنێت.
ئەپی MyNISSAN وەک ناوەندێکی سەرەکی کار دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە لە دوورەوە. دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە چاودێری باری ئۆتۆمبێلەکە بکەیت، گەشتەکانت پلان بکەیت و کاتی چاکسازی دیاری بکەیت.
ئەپەکە چاودێری پاترۆڵەکە دەکات. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە کلیل نەدرابێت یان پەنجەرەکان کراوە مابن دوای یەک خولەک لە کوژاندنەوەی، ئاگادارت دەکاتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک دەستکاری ئۆتۆمبێلەکەی کردبێت یان دەسکەکان ڕاکێشرابێت ئاگادارت دەکاتەوە.
خزمەتگوزاری 'شوێنی پارکم' ئەو شوێنانە لەبیر ناکات کە زۆر جار لێی پارک دەکەیت و باشترین شوێن پێشنیار دەکات.
لەگەڵ ئەپەکە دەتوانیت لە دوورەوە ئۆتۆمبێلەکە داگیرسێنیت، سیستەمی ساردی و گەرمی ڕێک بخەیت، دەرگاکان دابخەیت یان بیکەیتەوە وە زانیارییە تایبەتییەکانت بسڕیتەوە ئەگەر هەستت کرد پارێزراو نین.
تەکنەلۆژیای ProPILOT بۆ یەکەمجار لە پاترۆڵی نوێدا بەکارهاتووە. ئەم سیستەمە یارمەتی شۆفێر دەدات لە ڕێگەی کۆنترۆڵی خێرایی خودکار و لەسەر یەک هێڵ خۆی بپارێزێت.
سیستەمەکە داتای ڕێنیشاندەر بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕینی خێرایی ئۆتۆمبێلەکە لە لاری و چوارڕیانەکاندا، کە ئەمەش سەلامەتی و کۆنترۆڵی لێخوڕین زیاتر دەکات.
شاشەی TFT ی ١٤.٣ ئینج و شاشەی سەر شووشەی پێشەوە زانیاری گرنگی لێخوڕین پیشان دەدەن، کە وا لە شۆفێر دەکات سەرنجی لەسەر ڕێگاکە بێت.
پاترۆڵ سیستەمی سەلامەتی و ئاگاداربوونی دەوروبەری پێشکەوتووی هەیە کە پێی دەوترێت دیمەنی پانۆراما. ئەم سیستەمە دوو جۆر دیمەنی تێدایە، دیمەنی زۆر پان: بە ١٧٠ پلە دەوروبەرت پیشان دەدات و
یارمەتیت دەدات لەو شوێنانەی کە باش نابینرێت، لەگەڵ دیمەنی بن ئۆتۆمبێل کە ناوچەی ژێر ئۆتۆمبێلەکەت پیشان دەدات و یارمەتیت دەدات لە لێخوڕین لە دەرەوەی ڕێگای قیرتاو و شوێنە تەسکەکان،
هەموو ئەم دیمەنانە لەسەر شاشە گەورەکە پیشان دەدرێن و بەربەستەکان و ڕێنماییەکانی ڕێگا بە ڕاستەوخۆ دەبینیت.
پاترۆڵ کامێرای دەوری سێ ڕەهەندی تێدایە کە ٣٦٠ پلە دەوروبەری ئۆتۆمبێلەکەت پیشان دەدات. ئەمەش وا دەکات بە شێوەیەکی پارێزراوتر و ئاسانتر لە شوێنە تەسکەکاندا لێبخوڕیت.
سیستەمی ئاوێنەی دواوەی ژیر و دیمەنی گەورەکراوەی دواوە تێدایە کە باشتر دەتوانیت پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە ببینیت. لەگەڵ ئەمانەش، سیستەمی برێکی کتوپڕی خۆکاری تێدایە کە پیادە دەناسێتەوە. هەروەها ئاگادارکردنەوەی پێشبینیکراوی پێکدادان لە پێشەوە و سیستەمی برێکی کتوپڕی خۆکار لە دواوە هەیە. ئەم سیستەمانە شۆفێر ئاگادار دەکەنەوە کاتێک مەترسی پێکدادان هەیە و خۆیان برێک دەگرن بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری پێکدادانەکە.
پاترۆڵی نوێ بە پۆڵای بەهێز دروستکراوە و هەیکەلی نوێی باشتر دەتوانێت پارێزگاری لە سەرنشینەکان و پیادەکان بکات لە کاتی پێکداداندا.
پاکێجێکی تەواوی سەلامەتی تێدایە کە حەوت ئەیرباگی هەیە. بۆ یەکەمجار، ئەیرباگی ئەژنۆی تێدایە کە تایبەتە بۆ زیادکردنی سەلامەتی شۆفێر.
پەرەپێدانە پراکتیکییەکان دەرگای سندوقی دواوەی تەکنەلۆجیای نوێیان تێدایە کە بەبێ بەکارهێنانی دەست دەکرێتەوە، وە تەکنەلۆجیای دژە گیران هەیە بۆ پاراستن و گۆشەی کردنەوەی لە بیر دەمێنێت بۆ ئاسانکاری.
هەروەها پاترۆڵی نوێ لە هەموو ڕیزەکانیدا جێگای USB Type-C ی هەیە. لە پێشەوەش لە کۆنسۆڵی ناوەڕاستدا پادی بارگاوی کردنی وایەرلێسی مۆبایلی تێدایە، کە وا دەکات بە شێوەیەکی کاریگەر ئامێرەکان بارگاوی بکرێنەوە.
پاترۆڵی نوێی نیسان پێوەرێکی نوێ دادەنێت بە بزوێنەرە بەهێزەکانی، تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکانی و ئاسوودەیی لوکسی. ئەندازیاری کراوە بۆ ئەوەی تواناییەکی نایاب و ئەزموونێکی باشتری لێخوڕین پێشکەش بکات. ئەمەش نیشانەی پابەندبوونی نیسانە بە باشی و داهێنانەوە.
"پاترۆڵ کۆنترین ناوی نیسانە و خۆشەویستییەکی تایبەتی هەیە لای خەڵک. نەوەی حەوتەمی نوێی پاترۆڵ تواناییەکی زیاتری هەیە، بەنزینی کەمتر بەکاردەهێنێت و تەکنەلۆجیای باش و ئاسانی تێدایە."
"پاترۆڵی نوێ کۆمەڵەیەکی تەواوە لە تەکنەلۆجیای بەرز، دەستکاری وردەکاریانە و پراکتیکی بوون. دەتوانێت خێزان و هاوڕێیان بە ئاسوودەیی ببات بەسەر سەختترین ڕێگا لمییەکاندا، چیا سەختەکان، یان بە شارە قەرەباڵەغەکاندا. ئەوەی گرنگە شۆفێر و سەرنشینەکان چێژ لە گەشتەکە وەردەگرن، جا بۆ هەر کوێیەک بێت."
پاترۆڵی نوێی نیسان بەردەستە بۆ داواکردن لە تۆڕی بریکارەکانی نیسان لە ئیمارات، سعودیە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. نرخەکەی لە ٦٥,٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەست پێدەکات. نرخەکان لە بازاڕێکەوە بۆ بازاڕێکی تر جیاوازن.
گووگڵ، گووگڵ پلەی و گووگڵ ماپس نیشانە بازرگانییەکانی گووگڵ LLC ن.






